پێش 1 هەفتە 212 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌میری كۆمه‌ڵ پێشوازی له‌ سه‌ركونسوڵی ئێران له‌ هه‌ولێر كرد

په‌یام

مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر، پێشوازی له‌ ئاغای عیبادی، سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران كرد.

له‌دیداره‌كه‌دا سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی كه‌ له‌ ماوه‌ی پێنج ساڵی مانه‌وه‌ی له‌ هه‌ولێر توانیویه‌تی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی توندوتۆڵ له‌گه‌ڵ هه‌رێم  دروستبكات و  وه‌ك دوو دراوسێ مامه‌ڵه‌ی ئیجابی  بكه‌ن و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ ‌سیاسیه‌كانیش په‌یوه‌ندی و ڕێزی دووسه‌ره‌ بپارێزێ.

 له‌به‌رانبه‌ردا، ئه‌میری كۆمه‌ڵ سوپاسی شاندی میوانی كردو هه‌وڵ و كاره‌ ئیجابیه‌كانی ده‌رهه‌ق به‌ خه‌ڵكی كوردستان به‌رز نرخاندو ڕایگه‌یاند: هه‌موو ئه‌و دراوسێ و وڵاتانه‌ی كه‌م و زۆر له‌ كاته‌ جیاوازه‌كاندا هاوكاری خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه‌و، له‌ قه‌یرانه‌كاندا خۆیان به‌دۆستی كورد زانیوه‌، جێگای ڕێزن.

له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له‌ هه‌ل و مه‌رجی سیاسی ئێستای عێراق و كوردستان و ناوچه‌كه‌ كرا.

سه‌ردانی ئاغای عیبادی بۆلای لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌سه‌رو به‌ندی ته‌واوبوونی ماوه‌ی مانه‌وه‌یه‌تی وه‌ك سه‌ركونسوڵی ئێران له‌ هه‌ولێر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵ پێشوازی له‌ سه‌ركونسوڵی ئێران له‌ هه‌ولێر كرد

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌میری كۆمه‌ڵ پێشوازیی له‌ فراكسیۆنی ئاینده‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق كرد

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    خولی مه‌تنی عه‌قیده‌ی ته‌حاوی له‌ شاری هه‌ولێر كۆتایهات

  • پێش 1 هەفتە

    مه‌ڵبه‌ندی‌ چه‌مچه‌ماڵی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ خێوه‌تگه‌یه‌كی‌ بۆ نزیكه‌ی‌ 300 مامۆستا سازدا

  • پێش 1 هەفتە

    كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتووی ئیسلامیی كۆبوونه‌وه‌

  • پێش 1 هەفتە

    ئه‌میری كۆمه‌ڵ پێشوازی له‌ سه‌ركونسوڵی ئێران له‌ هه‌ولێر كرد

  • پێش 1 هەفتە

    ئەنجومەنی سەیدسادقی کۆمەڵی ئیسلامی کۆڕێکی بۆ موحەمەد بامۆکی سازکرد

  • پێش 1 هەفتە

    مه‌كته‌بی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی راپۆرتی سایتێك به‌ درۆده‌خاته‌وه‌

سەرەتا