پێش 1 هەفتە 101 جار خوێنراوەتەوە

ئایا فه‌یسبووك ده‌توانێت مێشكی ئێمه‌ بخوێنیته‌وه‌ یان نا ؟

په‌یام

نوسینی ئه‌ندام عومه‌ر

زۆر جار له‌ شوێنی خۆت دانیشتویت ، بیر له‌ شتێك ئه‌كه‌یته‌وه‌ ، حه‌زت له‌ شتێكه‌ بیخۆیت ، ئه‌ته‌وێت به‌ دوای شتێكدا بگه‌ڕێیت ، به‌ڵام كاتێك فه‌یسبووك ده‌كه‌یته‌وه‌ ، ڕێك ئه‌وه‌ ده‌بینیت كه‌ بیرت لێ ئه‌كرده‌وه‌ ، یان حه‌زت به‌و شته‌ هه‌بوه‌ ، تا ئێستا بیرت له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ ئه‌مه‌ چۆن روون ده‌دات ؟

تا ساڵی ٢٠٥٠ ، نزیكه‌ی سه‌دا ٤٠ ی مرۆڤایه‌تی كار له‌ له‌ ده‌ستده‌دات ئه‌مه‌ش به‌ هۆی په‌ره‌سه‌ندنی ته‌كنه‌لۆژیا به‌ تایبه‌تی بواری ژیری ده‌ستكرد(ماسته‌ره‌كه‌ی به‌نده‌ش له‌سه‌ر هه‌مان شتبوو AI ،ان شا‌والله‌ به‌مزوانه‌ بڵاوی ئه‌كه‌مه‌وه‌).

له‌ ئێستادا بابه‌ته‌كانی زیره‌كی یان ژیری ده‌ستكرد(artificial intelligence) له‌گه‌ڵ ئای ئۆ تی (internet of things)دوو گه‌رمترین بابه‌تی ڕۆژن و زۆرترین توێژینه‌وه‌ و كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت ، به‌ كوردیه‌كه‌ی به‌ رۆبۆتكردنی هه‌موو كایه‌كانی ژیان ، به‌ شێوه‌یه‌ك پێویستت به‌ مرۆڤ نه‌مێنێت ...

با بێینه‌وه‌ سه‌ر باسه‌كه‌ی خۆمان ، كۆمپانیای فه‌یسبووك یه‌كێكه‌ له‌و كۆمپانیا پێشانگانه‌ی زۆر پشت به‌ رۆبۆت و ژیری ده‌ستكرد ده‌به‌ستێت ، زۆرینه‌ی كاره‌كانی به‌ تایبه‌تی له‌ بواری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كێشه‌ و گرفتی به‌شداربوانی ، ئه‌وا رۆبۆت وه‌ڵامیان ئه‌داته‌وه‌ له‌ بری مرۆڤ..

كاتێك تۆ فه‌یسبووك به‌كار ئه‌هێنیت ، ئه‌وا به‌ ئیجباری ئه‌بێت ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ بده‌یت به‌ كۆمپانیاكه‌ كه‌ مایكرۆفۆنی مۆبایله‌كه‌ت به‌كاربهێنیت ، بۆیه‌ له‌ ئێستادا رۆبۆته‌كانی فه‌یسبووك ژیری ده‌ستكردیان ئه‌وه‌نده‌ به‌هێزه‌ كاتێك تۆ ته‌نها یه‌ك جار باسی شتێك ئه‌كه‌یت ، ئه‌وا پاش ماوه‌یه‌ك ئه‌و شته‌ یان هاوشێوه‌یه‌كانی دێنه‌ پێش چاوت ...

با زیاتر بۆتان ڕوون بكه‌مه‌وه‌ ، زۆر جار وا بیرده‌كه‌یته‌وه‌ كه‌ تۆ بڵییت فه‌یسبووك بزانێت چی له‌ مێشكی مندا هه‌یه‌ ؟له‌ راستیدا نه‌خێر، به‌ڵام كاتێك تۆ دانیشتویت باسی مۆبایلی ئایفۆن ئه‌كه‌یت ، یاخود له‌ نێو مه‌جلیسێكدا باسی ئایفۆن ئه‌كه‌یت ، ئه‌وا فه‌یسبووك به‌ بێ پرسی تۆ ، له‌ ڕێگای مایكرۆفۆنی مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ سیخوریت به‌سه‌رده‌كات و له‌ بواری ڕێكلامدا به‌كاری ئه‌هێنیت..

بۆیه لای زۆر كه‌س جێگای سه‌رسورمانه‌ ، باشه‌ من حه‌زم به‌ هه‌نگوینه‌ ، بۆچی كه‌ فه‌یسبووك ئه‌كه‌مه‌وه‌ به‌رده‌وام پۆستی هه‌نگوین دێته‌ پێش چاوم ، زۆری تریش.....

چه‌ند جارێك ئه‌و پرسیاره‌م ئاڕاسته‌ كرابوو ، بۆه‌ حه‌زم كرد ئه‌و به‌رچاو روونیه‌ بده‌م

ئه‌ندام عومه‌ر
سه‌رۆكی ڕێكخراوی تێك ئای بۆ ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    باشترین به‌رنامه‌ بۆ پاراستنی كۆمپیوته‌ر له‌ڤایرۆس

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گرفته‌كانی ته‌كنه‌لۆجیای سه‌ربازی وڵاتانی ناتۆ ئاشكرابوو

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دەسەڵاتی بەرنامەکان لە مۆبایەلەکاندا و پرۆگرامی فه‌یس ئه‌پ

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هواوی یه‌ك هه‌نگاوی ماوه‌ بۆ به‌رهه‌م هێنانی سیسته‌می جێگره‌وه‌ی ئه‌ندرۆید

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئوسترالیا... فڕۆكه‌ی ته‌كسی تاقی ده‌كرێته‌وه‌

  • پێش 1 هەفتە

    باشترین ڕێگا بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی پاتری مۆبایل

  • پێش 1 هەفتە

    چۆن فەیسبوکەکەت پارێزراوتر ئەکەیت؟

  • پێش 1 هەفتە

    ئایا فه‌یسبووك ده‌توانێت مێشكی ئێمه‌ بخوێنیته‌وه‌ یان نا ؟

سەرەتا