28/01/2020 117 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌میری كۆمه‌ڵ پێشوازیی له‌ كونسووڵی توركیا له‌ هه‌ولێر كرد

 

مامۆستا عه‌لی باپیر، ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌، له‌گه‌ڵ كونسووڵی گشتیی توركیا له‌ هه‌ولێر تاووتوێی‌ بارودۆخی‌ ناوچه‌كه‌ و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێم و توركیایان كرد.

مامۆستا عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان، له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌ شاری هه‌ولێر، پێشوازیی له‌ هاكان كاراجی، كونسووڵی كۆماری توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌ دیدارێكدا باس له‌ دوایین گۆڕانكاریی ‌بارودۆخی سیاسیی ناوچه‌كه‌ و عێڕق‌ و كوردستان كرا.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان ‌و، به‌ تایبه‌ت دواگۆڕانگارییه‌كان كرا و، هیواخوازبوون باشترین په‌یوه‌ندیی كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولابێ، له‌ نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان پیاده‌ بكرێ.
سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی عێراق ‌و ئه‌و بارگرژی ‌و حاڵه‌ته‌ نائاساییه‌ی له‌ ناوچه‌كه‌دا درووست بووه‌، مامۆستا عه‌لی باپیر هیوای خواست حكوومه‌تی توركیا فاكته‌رێكی ئیجابی بێ له‌پێناو كپكردنه‌وه‌ی بارگرژییه‌كاندا. ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو كه‌ داواكردن ‌و خۆپیشاندانی ئاشتییانه‌ له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كان، مافێكی‌ شه‌رعیی هه‌ر تاكێكه‌ و پێویسته‌ به‌ ئیجابی وه‌ڵامی هاووڵاتییان بدرێته‌وه‌.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌ڵوێستی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    مامۆستا عه‌لی باپیر په‌یوه‌ندیی به‌ خانه‌واده‌ی مامۆستا كرێكار ده‌كات‌و هاوخه‌میی‌ ده‌رده‌بڕێ

  • پێش 2 هەفتە

    مامۆستا عه‌لی باپیر داوای ڕاگرتنی شه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی نێوان یه‌كێتی و پارتی ده‌كات

  • پێش 2 هەفتە

    فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ: پێویستە دەوڵەتی عێراق داوای لێبوردن لە گەلی کورد و هەڵەبجەییەکان بکات

  • پێش 3 هەفتە

    مامۆستا عەلی باپیر پەیامێكی هۆشداریی له‌باره‌ی كۆڕۆنا بڵاودەكاتەوە

  • پێش 3 هەفتە

    فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ولێر كۆبووه‌وه‌

  • پێش 4 هەفتە

    كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌: پاش ده‌یان ساڵ له‌ حكومڕانی‌ كوردی‌؛ خه‌ڵكی‌ كوردستان به‌ مافه‌كانیان نه‌گه‌یشتوون

  • پێش 4 هەفتە

    حه‌ڤده‌ ساڵ به‌سه‌ر شه‌هیدكردنی‌ مامۆستا عه‌بدوڵڵای‌ قه‌سرێ و چوار هاوه‌ڵیدا تێده‌په‌ڕێت

سەرەتا