28/01/2020 1241 جار خوێنراوەتەوە

ئیگزیما چیە؟ ئایە ئەتوانرێت ڕێگەی لێ بگیرێت؟

په‌یام

بریتیە لە نەخۆشیەکی درێژخایەنی پێست کە پێک دێت لە ووشک بوونەوە و سووربونەوەو خورانێکی زۆری پێست کە بە پێی تەمەن شوێنی نەخۆشیەکە لە پێستی نەخۆشەکە لەوانەیە بگۆرێت٫ بەڵام لە منداڵی بچوک بەهیچ شێوەیەک لە ناوچەی دایبی دەرناکەوێت.

ئیگزیما زۆرتر لەو منداڵانەدا دەردەکەوێت کە لە خێزانەکانیاندا حاڵەتی هەستیاریان (حەساسیەت) هەبێت وەک ئیگزیما ٫ ڕەبۆ یان هەر حاڵەتێکی هەستیاری پێست یان کۆئەندامی هەناسە.
پێدەچێت نەخۆشیەکە بەهۆی کێشە لە درووست بوونی یەکێک لە پڕۆتینەکانی پێستەوە بێت کە پێی ئەووترێت فیلاگرین.
هەرچەندە نەخۆشیەکە درێژخایەنە و بەپێی کات زیادو کەم ئەکات ٫ بەڵام زۆرێک لەو منداڵانەی نەخۆشیەکەیان هەیە لەگەڵ گەورەبوون نەخۆشیەکەیان نامێنێت.
بۆ دڵنیابوون لە دیاری کردنی نەخۆشیەکە ئەبێت سەردانی پزیشکی منداڵان بکەیت.

چارەسەرکردن:
هەندێک دەرمان و کرێمی نەرمکەرەوەو شێدارکردنی پێست هەیە کە پێویستە پزیشک بۆ منداڵەکەت بنووسێت ٫ تکایە لە خۆتەوە هیچ دەرمانێک بۆ منداڵ بەکارنەهێنیت ٫ چونکە بچوکترین هەڵە لە پێدانی بڕو جۆری دەرمانەکە ژیانی منداڵەکەت ئەخاتە مەترسیەوە.

ئەو زانیاریانەی کە دایک و باوک زۆر گرنگە بیزانن بۆ ڕێگە گرتن لە ئیگزیما:
۱- نابێت زوو زوو منداڵەکە بشۆریت.
۲- ئەبێت ماوەی شۆردنەکە واتە مانەوە لە حەمام کەمتر بێت لە ۱۰ دەقیقە.
۳- ئەبێت زوو زوو کرێمی شێدارکردن و نەرمکەرەوەی پێستی بە گوێرەی ڕێنمایی پزیشک بۆ بەکار بهێنیت بە تایبەت دوای شۆردن.
٤- شۆردن بە ئاوی شیلەتێن واتە نابێت زۆر گەرم بێت.
۵- سابونی زۆر بە کەمی بۆ بەکاربهێنرێت.
٦- نابێت بۆن و موعەتەرو هەموو ئەو شتانەی کە خورانی پێست زیاد ئەکەن بۆ منداڵێک کە ئیگزیمای هەبێت بەکار بهێنرێت.
۷- نابێت جلەکانی خوری بێت یان فایبەری زۆر بێت بەڵام لۆکە باشترە.
۸- ئەو خواردنانەی مەدەرێ یان زۆر کەم بیدەرێ کە هەستیاری زۆر دروست ئەکەن وەکو هێلکە ٫ گوێز.
۹- ئەگەر منداڵەکە لەکاتی ئیش کردنی ڕۆژانەی دەستی زۆر خستە ناو ئاوەوە ٫ ئەوە پێویست ئەکات کە دەستکێشی بۆ بۆ لەدەست بکەیت.
۱۰- هەوڵ بدە لەو چالاکیانە دووری بخەیتەوە کە ئارەق کردنەوەی زۆری تێدایە.
۱۱- پێویستە ئامێری شێدارکردنەوە بەکار بهێنیت لە ماڵەوە بەتایبەتی ئەگەر لە وەرزی زستاندا ئامێری گەرمکەرەوەکە هەوای ماڵەوەی ووشک کردبۆوە یان لە وەرزی هاویندا ئامێری فێنک کەرەوەکە شێداری ماڵەکەتی کەم کردبۆوە.
۱۲- شوێنی خەوتنی منداڵەکە پێویستە فێنک بێت چونکە ئارەق کردنەوە خوران و ئیگزیماکە خراپتر ئەکات.

دكتۆر پشدەر عه‌بدوڵڵا ئیسماعیل
پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12/09/2026

    دوو ملیار كەس لە جیهاندا لە ئاوی خواردنەوەی خاوێن بێبەشن

  • 09/08/2026

    جو بایدن بە دەست شێرپەنجەوە دەناڵێنێت و بۆ ئێسكەكانی تەشەنەی سەندووە

  • 07/08/2026

    ژمارەی تووشبووانی ئیبۆلا لە كۆنگۆ چوار هەزار كەسى تێپەڕاند

  • 20/06/2026

    "مێشوولە لەڕێگەی بۆنی جەستە و هەناسەوە قوربانییەكانی هەڵدەبژێرێت"

  • 23/05/2026

    بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی ئیبۆلا لە كۆنگۆ گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار

  • 10/05/2026

    تەندروستی جیهانی: ڤایرۆسی هانتا مەترسى کەمى هەیە و هاوشێوەى كۆرۆنا نییە

  • 09/05/2026

    ئیسپانیا گەشتیارانی كەشتییەكی تووشبوو بە ڤایرۆسی هانتا كەرەنتینە دەكات

  • 09/05/2026

    ڤایرۆسی هانتا کە تائێستا پێكوتەی نییە، لەسەر كەشتییەكی گەشتیارى هۆڵەندی دەرکەوتووە

سەرەتا