27/01/2020
380 جار خوێنراوەتەوە
سلێمانی.. باری ته‌ندروستی زیندانییه مانگرتووه‌كانی چاكسازی گه‌وران ڕوو له خراپبوونه
په‌یام
باری ته‌ندروستی زیندانییه مانگرتووه‌كانی چاكسازی گه‌وران ڕوو له خراپبوونه و تا ئێستاش له مانگرتن به‌رده‌وامن.
ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه 5 زیندانی له گرتوخانه‌ی چاكسازی گه‌ورانی سلێمانی مانیان له خواردن گرتووه، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له نێو زیندانی چاكسازی گه‌ورانه‌وه به په‌یامی راگه‌یاند باری ته‌ندروستی ئه‌و زیندانیانه ڕووی له خراپ بوونه و یه‌كێك له زیندانییه مانگرتووه‌كانیش به‌هۆی خراپی باری ته‌ندروستییه‌وه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یام ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد یه‌كێك له‌و زیندانیانه خوێنی هه‌ڵهێناوه‌ته‌وه و مه‌ترسی جددی له‌سه‌ر ژیانی دروستبووه.
هۆكاری مانگرتنی ئه‌و زیندانیانه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه زیندانیانی مادده‌ی تیرۆر له ئازادی به مه‌رج هه‌ڵاوێردراون.
پێشتریش به‌دریه ئیسماعیل بڕیارده‌ری لیژنه‌ی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكی له مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی زیندانییه‌كانی كرد و به په‌یامی ڕاگه‌یاند داواكاری ئه‌و زیندانیانه ڕه‌وایه و پێویسته هه‌رچی زووه به‌ده‌م داواكه‌یانه‌وه بچن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە