27/01/2020 318 جار خوێنراوەتەوە

بەرشەلۆنە ماڵئاوایی لە یاریزانێکی دیکە دەکات

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

یانەی بەرشەلۆنە ڕەزامەندی نیشانداوە کارلێس پیرێزی یاریزانی لاوی یانەکەی بە خواستن و تا کۆتایی ئەم وەرزە پەیوەندی بە یانەی ڕۆمای ئیتاڵییەوە بکات.

 
ڕادیۆی ئۆندا سێرۆی ئیسپانی هەواڵێکی تایبەت بە گفتوگۆکانی نێوان هەردوو یانەکە بڵاوکردۆتەوە و ئاشکرایدەکات، یانەی ڕۆما توانیویانە لەگەڵ کارگێڕی بەرشەلۆنە بۆ گواستنەوەی کارلێس پیرێز بگاتە ڕێكکەوتنی کۆتایی و سەرەتا یاریزانەکە بە خواستن و تا کۆتایی ئەم وەرزە پەیوەندی بە گورگەکانی ڕۆماوە دەکات و لە کۆتایی وەرزیشدا یانەکەی پایتەختی ئیتاڵیا بە 13 ملیۆن یۆرۆ مافی کڕینەوەی یاریزانەکەی 21 ساڵانەکەی دەبێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو سبەی سێشەممە کارلێس پیرێز بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی دەگاتە ئیتاڵیا و دواتر ڕێکارە یاساییەکان تێدەپەڕێنێت.

ئەوەی جێگای سەرنجە کارگێڕی بەرشەلۆنە جگە لەوەی تا ئەمڕۆ هیچ یاریزانێکی بۆ شوێنگرتنەوەی سوارێز ڕانەگەیاندووە، سەرەڕای ئەوەش ڕەزامەندی لەسەر ڕۆیشتنی هێرشبەرێکی یەدەگی لاوی یانەکەی نیشان داوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    سێ یانەی گەورە هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی ئەیسی میلان دەدەن

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەڕمی.. بایرن موینخ گرێبەستی یاریزانێکی درێژ کردەوە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕیاڵ مەدریدی ناچارکردووە بیرۆکەی گواستنەوەی هێرشبەرێکی سۆپەر دوا بخات

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    لالیگا.. مووچەی یاریزانان گرفتی دروست کردووە و چارەسەر نەکراوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژنامەیەکی نزیک لە یۆڤانتۆس ڕاست و دروستی پەیوەندیکردنی دی لیخت بە ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشکرا دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی یوفا: لە هەموو ئەگەرێکدا دەبێت لیڤەرپووڵ وەک پاڵەوانی پرێمەرلیگ بناسێنرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەیسی میلان هەوڵی گواستنەوەی هێرشبەرێکی پاریس سانێرمان دەدات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فۆرنتینا چاکبوونەوەی سێ یاریزانی تیمی یەکەمی یانەکەی لە کۆڕۆنا ڕاگەیاند

سەرەتا