27/01/2020
339 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌فغانستان.. له ویلایه‌تی غه‌زنی، تاڵیبان فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكی خسته خواره‌وه
په‌یام
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئه‌فغانستان به‌رپرسیارێتی خۆی له خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی ویلایه‌تی غه‌زنی نیشان دا و ڕایگه‌یاند: فڕۆكه‌كه ئه‌مریكی بووه.
ئاژانسی هه‌واڵیی (ئاریانا نیوز) بڵاویكرده‌وه: له ویلایه‌تی غه‌زنی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان، فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نیی به 83 سه‌رنشینه‌وه، تێكشكا.
له‌و باره‌وه، (عارف نوری) وته‌بێژی پارێزگاری ویلایه‌تی غه‌زنی ڕایگه‌یاند: فڕۆكه‌كه به هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له یه‌كێك له بزوێنه‌ره‌كانیه‌وه، تێكشكاوه.
لای خۆیه‌وه، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئه‌فغانستان به‌رپرسیارێتی خۆی له خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه ڕاگه‌یاندو ئاماژه‌ی به‌وه دا فڕۆكه‌كه ئه‌مریكی بووه.
له‌و میانه‌یه‌دا، تاڵیبان ڕایگه‌یاند: ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری ئه‌مریكی له نێو فڕۆكه‌كه‌دا بوونء سه‌رجه‌میان گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی قسه‌ی وته‌بێژی پارێزگاری ویلایه‌تی غه‌زنی فڕۆكه‌كه به‌رله‌وه‌ی تێك بشكێت له گه‌شتێكدا بوو له شاری هێرات به‌ره‌و كابوڵی پایته‌خت.
هاوكات میدیاكان بڵاویانكردووه‌ته‌وه فڕۆكه تێكشكاوه‌كه سه‌ر به هێڵی ئاسمانیی ئه‌فغانستانه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە