27/01/2020
425 جار خوێنراوەتەوە
دیموكراته‌كان داوا ده‌كه‌ن پۆڵتۆن بۆ شاهێدی دژ به تڕه‌مپ بانگهێشتی دادگاییه‌كه بكرێت
په‌یام
ڕاوێژكاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا فشاری سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر ئۆكرانیا پشت ڕاست ده‌كاته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی (نیویۆرك تایمز) به‌شێك له نێوه‌ڕۆكی كتێبه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی (جۆن پۆڵتۆن) ڕاوێژكاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكای بڵاوكرده‌وه كه فشاری تڕه‌مپ بۆ سه‌ر ئۆكرانیا پشت ڕاست ده‌كاته‌وه.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی: پۆلتۆن و یاریده‌ده‌ره‌كانی سه‌رۆك هانی تڕه‌مپیان داوه هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئۆكرانیا ڕه‌وانه بكات، به‌ڵام تڕه‌مپ ئه‌و بابه‌ته‌ی به دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له (جۆ بایدن)ی پاڵێوراوی دیموكراته‌كانه‌وه به‌ستووه‌ته‌وه.
لای خۆیانه‌وه، (ئاده‌م شیف) سه‌رۆكی تیمی سكالێكارانی دیموكراته‌كان داوا له ئه‌نجومه‌نی پیران ده‌كات جۆن پۆڵتۆن بۆ شاهێدیی له دۆسیه‌كه‌ی تڕه‌مپدا بانگهێشت بكات.
پێشتر (جۆن پۆڵتۆن) ڕاوێژكاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا ئاماده‌یی خۆی بۆ شاهێدییدان له دۆسیه‌ی دادگایی (دۆناڵد تڕه‌مپ) كه ئێستا له ئه‌نجومه‌نی پیران دادگایی ده‌كرێت، نیشان دابوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە