27/01/2020 197 جار خوێنراوەتەوە

بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌ چین كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر نرخی نه‌وت دانا

په‌یام

له‌ژێر كاریگه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌ چین و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌، نرخی نه‌وت بۆ نزمترین ئاستی له‌ مانگی 10ی ساڵی ڕابردووه‌وه‌، دابه‌زی.

له‌ئێستادا به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له‌ بازاڕی جیهانییدا به‌ 58 دۆلار و كه‌مێكه‌وه‌، مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت، خاوی خۆراوای ته‌كساسیش به‌ 52. 84 دۆلاره‌.

ئه‌و ڤایرۆسه‌ی له‌ 12ی دوا مانگی ساڵی ڕابردوو له‌ ناوچه‌ی (ووهان)ی نێوه‌ڕاستی چین ده‌ركه‌وت به‌ (كۆڕۆنای نوێ) ناسراوه‌، تائێستا 80 كه‌سی كوشتووه‌و ژماره‌ی تووشبووانیش له‌ سێ هه‌زار نزیك بووه‌ته‌وه‌.

ترسی بلێوبوونه‌وه‌ی (كۆڕۆنای نوێ) له‌ ده‌ره‌وه‌ی چین له‌ ڕێی گه‌شته‌ ئاسمانی و زه‌مینی و ئاوییه‌كانه‌وه‌ خواستی جیهانیی له‌سه‌ر وزه‌، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر نه‌وت، كه‌م كردووه‌ته‌وه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، به‌های (یوان)ی چینی له‌ به‌رانبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی له‌ ماوه‌ی نزیك به‌ یه‌ك مانگی ڕابردوودا بۆ نزمترین ئاستی دابه‌زی.

نرخی یوان بۆ 6. 985 به‌رانبه‌ر یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی پاشه‌كشه‌ی كرد كه‌ هه‌یینی ڕابردوو 6. 93 یوان بوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كۆده‌بێته‌وه‌ و تاوتوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    لیبیا...گرووپێكی چه‌كدار سه‌رچاوه‌ی ئاوی چه‌ند شارێكیان بڕیووه‌

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    دۆناڵد تره‌مپ: ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستێكی مه‌ترسیدار

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌ریتانیا.. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ كاره‌كانی بۆریس جۆنسن راده‌په‌ڕێنێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كۆرۆنا ده‌ریخست لای زلهێزه‌كان به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كان له‌پێشترن تا گیانی مرۆڤه‌كان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ژماره‌ی تووشبووانی په‌تای كۆڕۆنا له‌ ملیۆنێك و 300 هه‌زار كه‌س نزیك ده‌بێته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كیسینجه‌ر: دوای كۆرۆنا جیهان هه‌رگیز وه‌كو خۆی نامێنیته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    له‌باره‌ی نه‌وته‌وه‌، روسیا و سعودیه‌ نزیكن له‌ ڕێككه‌وتن

سەرەتا