27/01/2020
411 جار خوێنراوەتەوە
نێجیریا.. دوو خۆكوژ له كاتی نوێژی به‌یانییدا هێرشیان كرده سه‌ر مزگه‌وتێك
په‌یام
به‌هۆی دوو په‌لاماری خۆكوژییه‌وه بۆ سه‌ر مزگه‌وتێك له نێجیریا، كه‌سێك كوژرا و 13ی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی هه‌واڵی كه‌ناڵێكی نێوخۆیی نێجیریا: له هه‌رێمی (گوۆزا)ی ویلایه‌تی (بۆرنۆ)ی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته و له‌میانی نوێژی به‌یانیدا، دوو خۆكوژ هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر مزگه‌وتێك و له ئه‌نجامدا كه‌سێك كوژراوه و 13ی دیكه‌ش بریندار بوون.
خۆكوژه‌كان دوو ژن بوون و تا ئێستا ناسنامه‌یان ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام وا پێده‌چێت له‌میانی ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری له كۆشكی شازاده‌ی گوۆزادا دزه‌یان كردبێته نێو شاره‌كه‌وه.
هه‌رچه‌ندا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له په‌لاماره‌كه ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام گومان ده‌كرێت له‌لایه‌ن رێكخراوی (بۆكۆحه‌رام)ه‌وه ئه‌نجام درابێت، دوای په‌لاماره‌كه‌یش هێزه ئه‌منییه‌كان ڕێوشوێنه‌كانیان له ناوچه‌كه زیاتر كرد.
بۆكۆحه‌رام له سه‌ره‌تای ساڵی 2000ـه‌وه له نێجیریا ده‌ركه‌وتووه، به‌هۆی په‌لامار و هێرشه‌كانییه‌وه تا 2009 زیاتر له 20 هه‌زار كه‌س كوژراون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە