27/01/2020
497 جار خوێنراوەتەوە
ژنێكی ئوسترالی له كاتی كێبڕكێی خواردنی كێكدا گیانی له‌ده‌ستدا
په‌یام
به‌پێی سەرچاوەکانی هەواڵ لە ئوسترالیا، له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی "رۆژی نیشتمانی ئوسترالیا"دا كێبڕكێیه‌كی تایبه‌ت به خواردنی كێك له هۆتێلێكی ویلایه‌تی كوینزلاند باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته رێكخراوه.
له پێشبڕكێكه‌دا ژنێكی ته‌مه‌ن 60 ساڵیش به‌شداربووه و له‌میانی خواردنی كێكدا باری ته‌ندروستی تێكچووه. ده‌ستبه‌جێ به ئامبوڵانس گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه، به‌ڵام نه‌تواندراوه ژیانی رزگار بكرێت.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی هۆتێله‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه بڵاوكرده‌وه و تیایدا پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و هاوڕێیانی ئه‌و ژنه كرد.
ساڵانه له رۆژی نیشتمانی ئوسترالیادا كێبڕكێی تایبه‌ت به خواردنی كێك و ساندویچ ساز ده‌كرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە