27/01/2020 454 جار خوێنراوەتەوە

یۆڤانتۆس و ئەیسی میلان ئاڵوگۆڕ بە دوو یاریزان دەکەن

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

هەردوو یانەی ئەیسی میلان و یۆڤانتۆسی ئیتاڵی نزیکن لەوەی ئاڵوگۆڕ بە دوو یاریزانی یانەکەیان بکەن.

 

 میدیاکانی ئیتاڵیا ئاشکرایان کردووە، کارگێڕی خانمەپیرەکە و ڕۆسۆنێری بۆ پرسی ئاڵوگۆڕپێکردنی لۆکاس پاکێتای بەرازیلی و بە فیدریکۆ بێرناردیسکی لە کۆبوونەوەدان و دەیانەوێت ئەو دوو یاریزانە ئاڵوگۆڕ پێ بکەن.

ستیاڤۆ پیۆلی ڕاهێنەری نوێی یانەی میلان بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە تواناکانی پاکێتا نابەستێت و یاریزانەکەش مەبەستێت لە یانەیەکی دیکە تواناکانی خۆی دەربخات، لەلایەکی دیکەشەوە ساری ڕاهێنەری بیانکۆنێری بەهەمان شێوە وەک یاریزان یەدەگ مامەڵە لەگەڵ بێرناردیسکی دەکات و ئەو یاریانەش لە پێناو بەشداریکردنی لە یۆرۆی 2020 دەیەوێت تواناکانی خۆی بۆ ڕۆبێرتۆ مانچینی ڕاهێنەری ئیتاڵیا لە یانەیەکی دیکە بسەلمێنێت.

لە ماوەی ڕابردوودا یانەی پاریس سانجێرمان هەوڵی گواستنەوەی پاکێتای دەدا، بەڵام گفتوگۆکانیان لەگەڵ کارگێڕی میلان سەرکەوتوو نەبوو، هەرچی بێرناردیسکیشە چەندجارێکی ناوی بە یانەی بەرشەلۆنەوە دەبەسترایەوە بەڵام تا ئێستا هیچ شتێکی ئەو تۆ لەو بارەیەوە لە ئارادایە نییە و ئەگەڕی ئاڵوگۆڕپێکردنی هەردوو یاریزانەکە لە لایەن یۆڤانتۆس و ئەیسی میلانەوە بەهێزترە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    قسەکانی مۆرینیۆ لە ژووری جلگۆڕین دوای شکستی دێربی دزەی کردووە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئینریکی هەڵەیەکی خۆی بۆ ڕوون بووەتەوە و یاسایەک دەگۆڕێت

  • پێش 1 هەفتە

    سەرۆکی پێشووی ئینتەر: مێسی ئۆفەرێکی 500 ملیۆن یۆرۆیی ڕەتکردەوە

  • پێش 1 هەفتە

    وادەی گەڕانەوەی ڕۆدریگۆ بۆ یاریگاکان دیاری دەکرێت

  • پێش 1 هەفتە

    ئانچیلۆتی بڕیاری کۆتایی نێمار بۆ ماڵئاواییکردن لە یاریی نێودەوڵەتی ئاشکرا دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    فلیک بڕیاریداوە لە سێ یاریی داهاتوو ڕافینیا بپارێزێت

  • پێش 2 هەفتە

    دیکۆ هۆکاری نەهاتنی بێرناردۆ و ئالڤارێز ڕوون دەکاتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    لاپۆرتا هەڕەشە دەکات

سەرەتا