27/01/2020
783 جار خوێنراوەتەوە
كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و یه‌كگرتووی ئیسلامیی له‌سه‌ر ئاستی باڵا كۆبوونه‌وه
په‌یام
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27/1/2020 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر پێشوازیی كرد له مامۆستا صه‌لاحه‌ددین موحه‌ممه‌د به‌هائه‌ددین ئه‌مینداری یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان‌و وه‌فدێكی یاوه‌ریی.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جارێكی دیكه ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامیی له مامۆستا صه‌لاحه‌ددین كرد.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی ئێستای عێڕاق به‌گشتیی‌و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی باس‌و خواسی لێوه‌كراو داكۆكیی كرا به‌خێرایی جێبه‌جێكردنی داوای ڕه‌وای خۆپێشاندانه‌كان‌و دیاریی كردنی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێڕاق، له‌سه‌ر بناغه‌ی دادگه‌ریی‌و به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لانی عێڕاقی دابێ.
سه‌باره‌ت به‌هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ردوولا هاوڕابوون كه پێویسته چاكسازیی گشتیی بێ‌و هه‌موو كایه‌كانی ژیانی هاوڵاتییان بگرێته‌وه‌و ژیان‌و گوزه‌رانیان باشتر بكرێ‌و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تێكڕای فراكسیۆنه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه یه‌ك ده‌نگ بن له‌ومه‌یدانه‌داو، وته‌كان بكرێنه كرده‌وه.
له‌كۆمه‌ڵی ئیسلامیی هه‌ریه‌كه له مامۆستایان عبدالستار مه‌جیدو ئه‌نوه‌ر سه‌رنگاویی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی‌و، حه‌سه‌ن بابه‌كرو نه‌به‌ز ئه‌حمه‌د ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی‌و، ئه‌حمه‌د موحه‌ممه‌د به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە