پێش 1 هەفتە 201 جار خوێنراوەتەوە

زه‌ردویی‌ منداڵ

په‌یام
دكتۆر فه‌وزیه‌ عه‌بدولره‌حمان خورشید

پێش هه‌موو شتێك پێویسته‌ بزانین كه‌ زه‌ردووی‌ خۆی‌ نه‌خۆشی‌ نییه‌ به‌ڵكو نیشانه‌ی‌ چه‌ندین نه‌خۆشییه‌ كه‌ زۆربه‌یان په‌یوه‌ندی‌ به‌ جگه‌رو زراو و په‌نكریاسه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له‌كێشه‌ی‌ نه‌خۆشییه‌كانی‌ خوێن.

ئه‌وه‌ی‌ گرنگه‌ كه‌ دایكان و باوكان بیزانن له‌ باره‌ی‌ زه‌ردویی‌ منداڵه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌منداڵی‌ تازه‌ له‌دایكبوو ڕوو ده‌دات له‌ 1 بۆ 12 ڕۆژی‌ سه‌ره‌تای‌ منداڵه‌كه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ به‌زووی‌ سه‌ردانی‌ پزیشكی‌ پسپۆڕ بكرێت بۆئه‌وه‌ی‌ بزانرێت ڕێژه‌ی‌ زه‌ردووییه‌كه‌ی‌ چه‌نده‌، چونكه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه ‌و نیشانه‌كانی‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ڕێژه‌ی‌ زه‌ردوویه‌كه‌یه‌وه‌، وه‌ پزیشكه‌كه‌ چی‌ بڕیاردا پێویسته‌ بیكه‌ن و دوا نه‌خرێت چونكه‌ كات و ڕۆژ گرنگه‌ له‌م نه‌خۆشییه‌دا.

هۆكاره‌كانی‌ زه‌ردویی‌ له‌ڕۆژه‌كانی‌ سه‌ره‌تایی‌ ژیانیدا زیاتر په‌یوه‌ندی‌ به‌جۆری‌ خوێنی‌ دایكه‌كه‌و منداڵه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر دایكه‌كه‌ VE- بوو منداڵه‌كه‌ VE+ بوو، بۆیه‌ پێویسته‌ زوو فریای‌ بكه‌ویت چونكه‌ زۆرجار ڕێژه‌كه‌ی‌ زوو به‌رزده‌بێته‌وه‌و زه‌ره‌ر ده‌گه‌یه‌نێت به‌مێشكی‌ منداڵه‌كه‌.

هه‌ندێكجار ئه‌گه‌ر خوێنی‌ دایكه‌كه‌ +O بوو وه‌ منداڵه‌كه‌ +A یان +B بوو دیسان زه‌ردووی‌ درووستده‌كات بۆیه‌ پێویسته‌كات ووریابن.

زۆرجار له‌سه‌ره‌تایی‌ ڕۆژیی‌ سێهه‌می‌ ته‌مه‌نی‌ منداڵه‌كه‌ زه‌ردویی‌ ده‌بێت كه‌به‌هۆی‌ نه‌به‌كامی‌ جگه‌رو ئه‌نزیمه‌كانه‌وه‌ ڕووده‌دات ئه‌مه‌ زۆر مه‌ترسیدار نییه‌ زۆرجار پێویست به‌هیچ ناكات خۆی‌ چاك ده‌بێت.

ئه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر ئێوه‌یه‌
1، سه‌ردانی‌ پزیشك بكه‌یت كه‌ هه‌ستت به‌زه‌ردویی‌ كرد.
2، پاراستنی‌ منداڵه‌كه‌ له‌ پیسی‌ و پێویسته‌ شوێنی‌ شته‌كانی‌ پاكوخاوێن بێت، چونكه‌ هه‌وكردنی‌ خوێن و میكرۆب زوو زه‌فه‌ر ده‌بات به‌منداڵی‌ ساوا، ئه‌مه‌ش كێشه‌ی‌ زه‌ردویه‌كه‌ خراپتر ده‌كات.
3، جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر شیرخواردنی‌ باش چونكه‌ دابه‌زینی‌ شه‌كره‌ ده‌بێته‌هۆی‌ به‌رزبونه‌وه‌ی‌ زه‌ردویی.
4، پاراستنی‌ منداڵه‌كه‌ له‌سه‌رما چونكه‌ سه‌رما زۆر زیاتر له‌گه‌رما كاریگه‌ره‌ له‌سه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته‌.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    نیشانەکانی گیرانی بۆری فرمێسک لە منداڵدا چییە و چۆن چارەسەر دەکرێت؟

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ دایكان... چۆنیەتی پاککردنەوەی مەمە شیری منداڵ

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سایكۆلۆژیای لەخۆباییبوون

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کــەی گونجاوە بۆ شۆردنی منداڵی تازە لە دایک بوو؟

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سایكۆلۆژیای گریان

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پێست و باری دەروونی

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    "خۆشەویستی" بکەن نەک "خۆپەرستی"!

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    باشترین جۆره‌کانی خۆراک بۆ منداڵان له‌ هاوین دا

سەرەتا