پێش 3 هەفتە 11 جار خوێنراوەتەوە

سه‌رۆكی ئه‌مریكا داواكارییه‌كه‌ی ئێرانی بۆ ئه‌نجامدانی دانوستان ڕه‌تكرده‌وه‌

په‌یام

سه‌رۆكی ئه‌مریكا داواكارییه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی بۆ ئه‌نجامدانی دانوستانی نێوان واشنتۆن و تاران ره‌تكرده‌وه‌.

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌ (نه‌خێر) وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌داته‌وه‌ كه‌ تیایدا خواستی وڵاته‌كه‌ی بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ واشنتۆن ده‌ربڕی بوو.

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، له‌ تویتێكدا، وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌ی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌داته‌وه‌ و نوسیویه‌تی نه‌خێر، سوپاس.

دوێنێ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ لێدوانێكدا خواستی وڵاته‌كه‌ی بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا پیشاندابوو، به‌ڵام وتبووی پێویسته‌ سه‌ره‌تا سزاكانی سه‌ر تاران هه‌ڵبگیرێن.

دۆناڵد تره‌مپیش به‌ هه‌ردو زمانی فارسی و ئینگلیزی وه‌ڵامی په‌یامه‌كه‌ی زه‌ریفی داوه‌ته‌وه‌ و نوسیویه‌تی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا رێكبكه‌وین، به‌ڵام مه‌رجیانه‌ سزاكان لاببه‌ین، ئێمه‌ش ده‌ڵێین نه‌خێر، سوپاس.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    زه‌ریف دۆسیه‌ی ئه‌تۆمیی له‌گه‌ڵ هاوتا فه‌ڕه‌نسی و ڕووسییه‌كه‌ی تاووتوێكرد

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    داواده‌كرێت سندووقی ڕه‌شی فڕۆكه‌ ئۆكرانیه‌كه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بكرێت

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    چین...هەزار و ٦٦٦ کەس بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كاریگه‌ریی نه‌رێنیی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ چین له‌ قازانجی ستراتیژیی ئه‌مریكایه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری بەرگریی ئەمریكا: بەردەوام دەبین لە پشتگیریكردنی هێزەكانی پێشمەرگە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    گەرمترین مانگی یەكی‌ 141 ساڵی ڕابردوو، مانگی یەكی ئەمساڵ بووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دوای شه‌ش مانگ، باران ئاگره‌كه‌ی ئوستورالیای كوژانده‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كارەكانی پەنجاو شەشەمین كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا دەستی پێكرد

سەرەتا