26/01/2020
518 جار خوێنراوەتەوە
حكومه‌تی چین دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمانی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنای ڕاگه‌یاند
په‌یام
حكومه‌تی چین، دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمانی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنای راگه‌یاند و به‌پێی ئاماره‌كانیش تا ئێستا به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كه‌وه (56) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زیری ته‌ندروستی چین رایگه‌یاند توانیویانه ده‌رمانی چاره‌سه‌ری دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا بدۆزنه‌وه، به‌ڵام ده‌رمانه‌كه له قۆناغی كۆتایی تاقیكردنه‌وه‌دایه و له چه‌ند سه‌عاتی داهاتودا به خۆڕایی بۆ هه‌مو هاوڵاتیان به‌رده‌ست ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه، وه‌زیری ته‌ندروستی چین، باسی له‌وه‌كرد، دڵنیانین له سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسه‌كه و چۆنیه‌تی بڵاوبونه‌وه‌ی، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و زانیاری و چاره‌سه‌رانه‌ی هه‌یانه سنوردار و سه‌ره‌تاین.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی چین وتیشی به هاوكاری سوپای نیشتمانی پلانیان داناوه هه‌ڵمه‌تی كوتانی سه‌رتاسه‌ری رابگه‌یه‌نن وه‌ك رێگریكردنێك له ته‌شه‌نه‌كرنی نه‌خۆشییه‌كه.
هاوكات به‌پێی دواین ئامار، تا ئێستا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ته‌نها له چین (56) كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه، له ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسا و كه‌نه‌داش چه‌ند حاڵه‌تێكی توشبون به ڤایرۆسه‌كه تۆمار كراون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە