25/01/2020
2622 جار خوێنراوەتەوە
ڤایرۆسی كۆرۆنا چییه؟
پهیام
ئینفلوێنزای كۆرۆنا " Infection a corona virus"
نەخۆشیەكی ڤایرۆسی توندە ، تووشی كۆئەندامی هەناسەی
، مرۆڤ دەبێت لە گشت تەمەنەكان بە تایبەت بەساڵاچوان و ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان
هەیە .
هۆكارەكەی :
1-ڤایرۆسێكە بە ناوی ڤایرۆسی كۆرۆنی مرۆیی
2-ئەم ڤایرۆسە پێی دەگوترێت كۆرۆنا(Corona virus ) واتە تاج چونكە لە ژێر ووردبیندا لە شێوەی تاج دەردەكەوێت
3-مرۆڤی تووشی هەوكردنی هەناسەی توند دەكات .
4-لە ئاژەڵدا تووشی كۆئەندامەكانی هەناسە ، دەمار ، هەرس دەبێت.
5-هەندێك بیردۆز هەیە دەڵێت ئەم ڤایرۆسە لە ووشترەوە گواستراوەتەوە بۆ مرۆڤ
مەترسی ئەم نەخۆشیە :
1-تا ئێستا چارەسەری نیە چونكە تازە دۆزراتەوە .
2-لە رەچەڵەكی سارس و ئینفلۆێنزای پەلەوەر و بەرازە ولە نیشانەكانی وەك ئەوان مەترسیدارە .
3-هەوكردنێكی توندی سیەكان تووش دەكات پاشان پەك كەوتنی خێرای گورچیلەكان و مردنی مرۆڤەكە.
4-تووش بوان بەنەخۆشیە درێژخایەنەكان دەخاتە مەترسیەوە .
چۆنیەتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڤایرۆسە؟
لە كەسێكی تووش بوو دەگواسترێتەوە بۆ كەسێكی
ساغ بە یەكێك لەم رێگایانەوە
1-دەستی پیس
2-دەرهاوێشتەی تووش بوو
3-پریشك و لیك لە رێی پەردەپۆشە لینجیەكانی ژوورەوەی لووت و قوڕگ و سورێنچكەوە دێتە ناو لەش.
نیشانەكان
نەخۆشیەكە لە چەند رۆژێك بۆ دوو هەفتە دەخایەنێت
1-بەرز بوونەوەی تا.
2-ژانە سەر.
3-كۆكە.
4-ژانە ماسوولكە.
5-هەوكردنی لووت و ئاوكردن.
6-ژانە قوڕگ.
7-پژمین.
ماك و دەستنیشانكردن
تا ئێستا هیچ جۆرە ماكێكی تۆمار نەكراوە و دەستنیشان
كردنی لە رێی تاقیگەوە دەبێت بۆ جیا كردنەوەی
چارەسەری
جۆرە چارەسەرێكی تایبەت نیە تەنها حەسانەوەیە و
نەخۆش لە خۆیەوە چاك دەبێتەوە و نیشانەكانیشی بە دەرمانە باوەكان چارەسەر دەكرێن.
خۆ پاراستن لەم نەخۆشیە
1-دوور كەوتنەوە لەو شوێنانەی كە ئەم ڤایرۆسەی تێدا باوە.
2-بە كارهێنانی دەمامك.
3-بەكار هێنانی كلینیكس.
4-لە كاتی عومرە ماسك ببەسترێت و تا دەكرێت دوور بكەوێتەوە لە شوێنی جەنجاڵ
5-بەكارهێنانی پاككەرەوەی شامپۆی دەست پاككردنەوە .
بەڕێوە بەرێتی خۆپاراستنی تەندروستی - هۆبەی پتەوكردنی
تەندروستی
ئیبراهیم ئهحمهدجاف پسپۆری خۆپاراستن
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە