22/01/2020 812 جار خوێنراوەتەوە

لیژنه‌ی باڵای كۆنگره‌ی چوار؛ كۆنفرانسه‌ ناوچه‌ییه‌كانی له‌ سۆران به‌ئه‌نجام گه‌یاند


په‌یام

لە چوارچێوەی ئامادەكاریەكان بۆ كۆنگرەی چوارەمی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان؛ لێژنەی باڵای ئامادەكاری كۆنگرە؛ لە قەزای سۆران كۆنفرانسە ناوچەییەكانی بەرێوەبرد بۆ هەڵبژاردنی بەرپرسی مەڵبەندو ئەندامانی كۆنگرەو گفتوگۆكردن لەسەر رەشنوسی پەیرەوی ناوخۆی كۆمەڵی ئیسلامی.

لە كۆنفرانسەكەدا گفتوگۆیەكی چروپر لەلایەن ئەندامانەوە لەسەر رەشنوسی پەیرەوەی ناوخۆی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان كراو بەسەر چەند گروپێك دابەشكران، هەر لە كۆنفرانسەكەش دا ئەندامانی كۆنگرەی چواری كۆمەڵی ئیسلامی لە سنوری مەلبەندی سۆران هەڵبژێردران.

هەر لەنێو كۆنفرانسدا م.مەروان گەلاڵی بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی كۆنفرانس  وەك بەرپرسی مەڵبەندی سۆرانی كۆمەڵی ئیسلامی هەڵبژێردرا.

ئەندامانی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان دڵیان بەداهاتووی كۆمەڵی ئیسلامیەوە خۆشەو ئومێدەوارن كۆنگرەی چوار  كۆمەڵی ئیسلامی زیاتر بەرە و پێش بەرێت و خۆشیان پشتیوانی تەواوی كۆمەڵن.

كۆنفرانسە ناوچەیەكان وەك دووەم  هەنگاوی بەرەو كۆنگرەیە و تیایدا ئەندامانی كۆنگرە هەڵدەبژێردرێن  و دوای تەواو بوونی كۆنفرانسە ناوچەیەكانیش لەكات و ساتێكی دیاریكراو كۆنگرەی چوارەمی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان بەرێوەدەچێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمەڵ بۆ یەكێتی: خەڵك زۆر بێزارە و مەهێڵن دۆخەكە زیاتر خراپ بێت

  • پێش 3 هەفتە

    مامۆستا عەلی باپیر بەشداری لە کۆنفرانسی جیهانیی (یەکڕیزیی ئوممەتی هاوسەنگ) دەکات

  • پێش 4 هەفتە

    سەرۆكی كۆمەڵ هۆشداری لە فەوتانی دەستكەوتە مێژووییەكانی هەرێم دەدات

  • پێش 4 هەفتە

    سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی هۆشداریی لە بەرەوخراپترچوونی داهاتووی هەرێم دەدات

  • پێش 4 هەفتە

    مامۆستا عەلی باپیر: خۆمان فاكتەری سەرەكی بووین بۆ بێهێزكردنی هەرێم

  • پێش 4 هەفتە

    ڕاگه‌یه‌نراوی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له‌ دووه‌مین ساڵیادی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان

  • 17/10/2026

    كۆمەڵی دادگەری: بەغدا و هەرێم باری سەرشانی هاووڵاتییان قورستر دەكەن

  • 09/10/2026

    بۆ بەرەوپێشبردنی تواناكانیان، خولێكی پێگەیاندن بۆ كادیرانی كۆمەڵ كرایەوە

سەرەتا