22/01/2020
210 جار خوێنراوەتەوە
بهسره.. خۆپیشاندهران رێگاكانی بهندهری ئوم قهسر ـیان داخست
پهیام
بهپێی زانیارییهكان، خۆپیشاندەران ئەو رێگایانەی کە دەچن بۆ بەندەرەکانی ئوم قەسر و خور زوبێر باشووری بەسرە داخستووە.
بهپێی ههواڵی میدیا عێراقییهكان "لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممەوە، خۆپیشاندەران ئەو رێگایانەی کە دەچن بۆ بەندەرەکانی ئوم قەسر و خور زوبێر داخستووە".
میدیا عێراقییهكان رایانگهیاند ئاماژەی بەوەیشکرد کە بەهۆی داخستنی رێگاکانەوە، جەنجاڵێکی زۆر درستبووە و دەیان ئۆتۆمبێل لەسەر رێگاکاندا وەستاون و ناتوانن بچنە بەندەرەکانی ئوم قەسر و خور زوبێر.
لە رۆژی دووشەممەی رابردووە، خۆپیشاندەران بەهۆی جێبەجێ نەکردنی داواکارییەکانیان ئاستی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییە دەربڕینەکانیان زیاتر فراوانتر کردووە و دەستیانکردووە بە داخستنی رێگا سەرەکییەکانی نێوان پارێزگا و شارو شارۆچکەکان کە بەهۆیەوە رێگای هاتوچۆ لە ناوەڕاست و باشووری عێراق پەکخراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە