22/01/2020 652 جار خوێنراوەتەوە

دایکی کاڤانی لە پاریس سانجێرمان تووڕەیە

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

بێرتا گۆمێزی دایکی ئیدسۆن کاڤانی ئۆرۆگوایی لە ڕەفتارەکانی ئیدارەی یانەی پاریس سانجێرمان تووڕەیە و ئاشکرای دەکات، باشترین بژاردە بۆ کوڕەکەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانییە.

لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی دایکی ئەستێرە ئۆرۆگواییەکە دەڵێت: هەموو لایەک ئەوە دەزانێت تا ئێستا کارگێری پاریس سێ گرێبەستی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ڕەتکردۆتەوە، بەڵام کورەکەم دەیەوێت بڕوات و چاوەڕوانی ڕێککەوتنی نێوان هەردوو یانەکەیە.

لە درێژەی قسەکانیدا بێرتای دایکی کاڤانی ئاشکرایکرد، گرنگیدانی ئەتلەتیکۆ مەدرید بە کوڕەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چوار ساڵ بەر لە ئێستا و ئەوانیش دەیانەوێت لەم زستانەدا بچنە ئیسپانیا و نایانەوێت ئەم گواستنەوەی بۆ هاوینی داهاتوو دوا بکەوێت.

لە بە شێکی دیکەی قسەکانیدا دایکی کاڤانی ڕاگەیاند، ئەوان لەوە تێدەگەن پاریس دەیەوێت کاڤانی لە ڕیزەکانیدا بهێڵێتەوە و ئەمەش لەبەر ئەوەیان یانەکە لە چامپیۆنسلیگ کێبڕكێ دەکات، بەڵام ئەوا نایانەوێت کوڕەکەیان لە پاریس بمێنێتەوە  و تەنیا شەش خولەک یاری پێ بکرێت.

لە کۆتاییدا دەشڵێت: هەست بە تووڕەبوون دەکەم لەبەر ئەوە مامەڵەیەیی لەگەڵ کاڤانی دەکرێت، چونکە ئەو خۆرە مامەڵەیە پاداشتی ئەو ئاستە نییە کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا کوڕەکەم پێشکەشی یانە پاریسییەکەی کردووە، دەبێت کاڤانی بچێتە یانەیەک کە پێویستیان بە تواناکانی هەبێت بۆ نموونەی یانەیەکی وەک ئەتلەتیکۆ مەدرید.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ماڵدینی هۆکاری پاشەکشەی تۆپی پێی ئیتاڵی ڕوون دەکاتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئارتێتا خاڵی سەرەکی بۆ ڕکابەریکردن لەسەر نازناوەکان ئاشکرا دەکات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    دزیکۆ لەسەر ئاهەنگگێڕانی یاریزانانی ئیتاڵیا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بۆسنە قسەی خۆی کرد

  • پێش 2 هەفتە

    مباپێ هەڕەشەیەکی تووند لە هەڵبژاردە ڕکابەرەکانیان دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەی یاریزان پلانەکەی دەگۆڕێت

  • پێش 2 هەفتە

    فیفا بە فەرمی یاسا نوێیەکانی بۆ مۆندیالی 2026 ڕاگەیاند

  • پێش 2 هەفتە

    ڕۆدری دەرگای چوونی بۆ ڕیاڵ مەدرید واڵا کرد

  • پێش 2 هەفتە

    ڤینیسیۆس قسە لەسەر شێوازی بردنەوەی مۆندیال بۆ بەڕازیل دەکات

سەرەتا