22/01/2020 1132 جار خوێنراوەتەوە

ئەو خواردنانە کامانەن, ھەوکردن زیاد ئەکەن لە نەخۆشی ڕۆماتیزم و جومگەکان؟

په‌یام

بەپێی توێژینەوەکان ھەندێک خواردن ھەوکردن و داخورانی جومگەکان زیاد دەکەن، بۆیە باشتر وایە خۆمان بە دوور بگرین لێیان بە تایبەت ئەوانەی بەدەست نەخۆشی ڕۆماتیزم و جومگەکانەوە ئەناڵێنن، نمونەی ئەو خواردنانەش.

وەک ئەمانەی خوارەوە:

١-  خواردنە حازر کراوەکان و خواردنە موعەلەبەکان(proccesed foods ) کە بڕێکی زۆر ماددەی پارێزگەری( مواد حافظة ) ی تیادایە و ماددەی نیتراتیان تیادایە کە ھەوکردن زیاد ئەکەن وەکو سوسج ، گۆشتی ئامادەکراو ، ھەمبەرگر ، خواردنی لەقووتوکراوەکان، ھەموو فاست فوودەکان بە گشتی.
٢- گۆشتی سوور و زەردێنەی ھێلکە : لەبەرئەوەی بڕێکی زۆر ئۆمێگا شەشی تیادایە ، ئۆمێگا شەش بە بڕێکی کەم سوودی ھەیە بۆ مرۆڤ بەڵام بە بڕێکی زۆر ئازاری جومگەو ھەوکردن زیاد دەکات ، ھەر بۆیە دەتوانرێت ئەو خواردنانە بەکاربھێنرێت کە ئۆمێگا سێ تیادایە وەکو : ماسی سەلموون ، چەرەساتی بێ خوێ ، سۆیا، کەھەم پرۆتینی بەسوودی تیادایە کەلەشی مرۆڤ پێویستێتی و ھەروەھا ھەوکردن زیاد ناکات .
٣- دانەوێڵە دەستکاریکراوەکان وەکو نانی سپی ، مەعکەرۆنی و پاستای سپی ، بۆیە باشترە دانەوێڵە تەواوەکان بەکاربھێنرێت وەکو ئاردی بۆر و برنجی بۆر ، بەڵام ئەو خواردنانەی لە دانەوێڵەی تەواویش دروست دەکرێن بەڵام خەمیرەیان تیادا بەکاردێت ھەر زیانیان ھەیە بۆ جومگەکان.
٤- شەکرە دروستکراوەکان: کەڕێژەیەکی زۆریش کاربۆھیدراتیان تیادایە، بینراوە کە کاریگەرییان ھەیە لەسەر کۆئەندامی بەرگری مرۆڤ و ھەوکردن زیاد دەکات، وەکو نوقڵ و چوکلێت و سۆداو و خواردنەوە گازییەکان ، باشتر وایە ھەنگوین و شیرینیە سروشتییەکان بەکاربھێنرێت وەکو نەبات.
٥- خواردنی سورەکراو لە زەیتی زۆر و بەکار ھاتوودا وەکو فینگەری پەتاتە ، کنتاکی ، دۆنات ..ھتد ، بینراوە ئەو زەیتە زۆرە ڕێژەیەکی زۆر چەوری تێرکراوی تیادایە کە دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵ و کارلێکی کیمیاوی دروست دەکات لە جومگەکان کە دەبێتە ھۆی ھەوکردن ، بۆیە باشترە زەیتی کەمتر بەکاربھێنرێت و ئەگەر توانرا زەیتی زەیتون و زەیتی ئەڤۆکادۆ لەجیاتی زەیتەکانی تر بەکاربھێنرێت .
٦- ھەندێک زەیت وەکو زەیتی گەنمەشامی ، زەیتی سۆیا ، زەیتی فولی سودانی ، زەیتی (قرطم ) : بەڕێژەیەکی زۆر ئۆمێگا شەشی تیادایە کەھەوکردن و ئازاری جومگەکان زیاد دەکات.
٧- خوێ : خواردنی ڕێژەیەکی زۆر سۆدیۆم دەبێتە ھۆی ئاوسانی خانەکانی لەش ، بەھۆی مانەوەی ئاو تیایدا . لەشی مرۆڤ پێویستی بە ماددەی سۆدیۆمە بۆ ئەنجامدانی چالاکیەکانی بەڵام کاتێک ڕێژەکەی زۆر دەخورێت دەبتە ھۆی زیادبوونی ھەوکردن و تێکشکاندنی جومگەکان ، بۆیە باشترە خۆت بە دووربگریت لە خواردنی سوێر و چەرەساتی خۆشکراو سوێرکراو ، لەبڕی ئەوە دەتوانرێت بەھارات و زەردەچەوەو بیبەری ڕەش بەکاربێت کە کاریگەرییەکی باشی ھەیە بۆ کەمکردنەوەی ھەوکردن و ئازاری جومگەکان چونکێ دژە ئۆکسید و دژەھەوکردنیان تیادایە.

دكتۆر هه‌ڤین که‌مال شاه محه‌مه‌د
پسپۆڕ له‌ زانستی ئازار و به‌نج

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لەناو بەڵگەنامە ئابڕووبەرەکەی دۆسیەی ئێپستاین سەدان كەسایەتى جیهانی هەن

  • پێش 2 هەفتە

    توێژینەوەیەك: چەوریی ناوچەی سك كۆئەندامی بەرگریى لەش بەهێز دەكات

  • پێش 2 هەفتە

    لە سایەى سیستمى سەرمایەداری 12 ملیاردێر خاوەنی نیوەی سامانی گۆی زەوین

  • پێش 3 هەفتە

    تڕەمپ: سەرۆكی ئۆپۆزسیۆنی فەنزوێلا خەڵاتی نۆبڵەکەی وەک ڕێزێک بۆ کارەکانم پێبەخشیم

  • پێش 3 هەفتە

    ئوستورالیا تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی بۆ منداڵان قەدەغەكردووە و چەند وڵاتێکى دیکەش تاوتوێى دەکەن

  • 27/12/2025

    خواردنەوە كهولییەكان ساڵانە 800 هەزار كەس لە ئەورووپا دەکوژێت

  • 26/12/2025

    سلێمانی.. حاجى فایەقى خێرخواز ڕۆژانە خواردنی گەرم بۆ 150 هەژار دابیندەكات

  • 25/12/2025

    كەسێك لە غانا بانگەشەی تۆفانێكی هاوشێوەی سەردەمی پێغەمبەر نوح دەكات

سەرەتا