پێش 4 هەفتە 401 جار خوێنراوەتەوە

چه‌ند خاڵێكی گرنگ بۆ ئه‌وه‌ی شاشه‌ی مۆبایل زیان به‌ چاوه‌كانمان نه‌گه‌یه‌نێت

په‌یام

به‌كارهێنانی مۆبایل و ئه‌و شاشه‌یه‌ی كه‌ تیشكی لێده‌رده‌چێت زیان به‌ چاوه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م زیانانه‌ گاریگه‌ری خراپی بۆسه‌ر چاوه‌كان نه‌بێت، پێویسته‌ ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ بكه‌ین.

1-پێویسته‌ شاشه‌ی مۆبایله‌كه‌ت پاكبێت، پیسی و چڵكی سه‌ر شاشه‌ بێزاری زیاتر بۆ چاو دروست ئه‌كات.
2-ڕووناكی شاشه‌و ڕووناكی ده‌وروبه‌ر لێكه‌وه‌ نزیكبن، له‌ ژوورێكی تاریك ته‌ماشای مۆبایل مه‌كه‌.
3-ئه‌پڵیكه‌یشنی بلو فلته‌ر بخه‌گه‌ڕ بۆ پاراستنی چاو له‌ تیشكی زیانبه‌خش.
4-به‌ ڕاكشانه‌وه‌ سه‌یری شاشه‌ مه‌كه‌، واته‌ شاشه‌ی مۆبایل ئه‌بێت له‌ ئاستی چاو كه‌مێك نزمتر بێت.
5-شاشه‌ی بچوك زیانی زیاتری ئه‌بێت، بۆیه‌ مۆبایلی شاشه‌ گه‌وره‌ هه‌ڵبژێره‌.
6-فۆنتی نوسینه‌كانت با گه‌وره‌ بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ركیز زۆر نه‌كه‌یت.
7-زۆر له‌نزیكه‌وه‌ سه‌یری مۆبایل مه‌كه‌.
8-ماوه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر یه‌ك سه‌یری مه‌كه‌و ناوبه‌ناو پشوو به‌ چاوت بده‌.
9-له‌دوای سه‌عات 11:00ی شه‌و ته‌ماشای مۆبایل مه‌كه‌، چونكه‌ چاوه‌كانت زیاتر وشك و ماندوو ئه‌كات.
10-ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی دوو سه‌عات و زیاتر مۆبایلت به‌كارهێنا قه‌تره‌ی فرمێسك بۆ چاوه‌كانت به‌كاربێنه‌.

دكتۆر ماكۆك محه‌مه‌د پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری و نه‌خۆشییه‌كانی چاو

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا ٤٥ رۆژی دیكه‌ ماوه‌ی دا به‌ هواوی

  • پێش 2 هەفتە

    لە یادی 15 ساڵەیدا، لۆگۆی گوگڵ ماپ دەگۆڕدرێت و چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌كیشی بۆ زیاد ده‌كرێت

  • پێش 3 هەفتە

    به‌كارهێنه‌رانی ئینستاگرام تووشی كێشه‌یه‌ك بوون

  • پێش 4 هەفتە

    چه‌ند خاڵێكی گرنگ بۆ ئه‌وه‌ی شاشه‌ی مۆبایل زیان به‌ چاوه‌كانمان نه‌گه‌یه‌نێت

  • 08/01/2020

    هۆشی زیره‌ك چییه‌؟ بۆچی مه‌ترسی بۆمرۆڤ دروستكردووه‌؟

  • 30/12/2019

    گرفته‌كانی هارد دیسك چییه‌؟

  • 21/12/2019

    جیاوازی نێوان به‌رهه‌مه‌ كۆپی و ئۆرجیناڵه‌كان

  • 10/12/2019

    ئەندازیارێکی پێشووی کۆمپانیای یاهوو شه‌ش هه‌زار ئەکاونتی هاک کردووە

سەرەتا