20/01/2020
526 جار خوێنراوەتەوە
به‌رپرسی كاروباری سیاسی یونامی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ كۆبوویه‌وه
په‌یام
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌رپرسی كاروباری سیاسی
یونامی له‌عێراق، له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی كوردستان
كۆبوویه‌وه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ، له‌گه‌ڵ مستر فڕانك، تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و
هه‌رێمی كوردستانیان كرد.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له پرسی چونه‌ده‌ره‌وه‌ی
هێزه بیانییه‌كان له‌عێراق و پرۆژه‌ی چاكساز هه‌رێم كرا.
لای خۆشیه‌وه عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكی
فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان، ڕاو بۆچونی كۆمه‌ڵی له‌باره‌ی
ئه‌و پرسانه‌وه خسته‌ڕوو.
كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌شداری كارای پرۆسه‌ی سیاسی
هه‌رێمی كوردستان و عێراقه و له‌په‌رله‌مانی كوردستان، خاوه‌نی 7 كورسییه و گه‌وره‌ترین هێزی ئۆپۆزسیۆنی هه‌رێمی كوردستانه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە