19/01/2020
499 جار خوێنراوەتەوە
وه‌فدێكی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی كۆمه‌ڵی كرد
په‌یام
وه‌فدێكی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی نیشتیمانی سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كرد.
له دیداره‌كه‌دا ، هه‌ردوو لا تیشكیان خسته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ و حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی دیكه‌ی كه‌ركوك.
هاوكات كۆمه‌ڵ و یه‌كێتی دۆخی ئه‌مرۆی شاره‌كه و هه‌ڵوێستی هێزه سیاسیه‌كانیان سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنه‌كانی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك خسته ڕوو.
جه‌ختیشیانكردوه، پشتیوانی هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌كه‌ن بۆ به ده‌ست هێنانی مافی كوردانی شاره‌كه، چونكه ته‌بایی نێوان هێزه سیاسیه‌كان له پێناو خزمه‌تی زیاتری دانیشتوانی كه‌ركوك به‌گرنگ ده‌زانن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە