19/01/2020
507 جار خوێنراوەتەوە
هه‌ڵه‌بجه.. فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌سه‌ركردوه
په‌یام
فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانی كوردستان مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی هه‌ڵه‌بجه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیان به‌سه‌ر كردوه.
له‌میانی سه‌ردانێكیاندا بۆ ناوچه‌كه تا له‌نزیه‌كه‌وه ئاگاداری سه‌رجه‌م گرفته‌كانی شاره‌كه بن، فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی هه‌ڵه‌بجه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیان به‌سه‌ر كرده‌وه‌و له‌لایه‌ن مامۆستا سدیق گه‌چێنه‌یی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند و ژماره‌یه‌ك له كارگێرانی مه‌ڵبه‌نده‌وه پێشوازییا لێكرا.
له كۆبونه‌وه‌یه‌كیشیاندا باس له‌بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان كرا‌و فراكسیۆنی كۆمه‌ڵیش جه‌ختی كرده‌وه له جێی متمانه‌ی ده‌نگده‌رانیان ده‌بن و داكۆكی له هه‌ر پرۆژه‌و یاسایه‌ك ده‌كه‌ن كه له سودی فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیان بێت و، هه‌ر كارێك بۆ خزمه‌تی خه‌ڵك بێت جێبه‌جێی ده‌كه‌ن.
لای خۆشیانه‌وه به‌رپرس و كاگێڕانی مه‌ڵبه‌ند ده‌ستخۆشیان له ئه‌ندامانی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ كرد له پای ئه‌و خزمه‌تانه‌ی پێشكه‌شی هاوڵاتیانیان كردوه‌و، ئه‌رك و ماندبوونیان به‌رز نرخاند.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە