18/01/2020 958 جار خوێنراوەتەوە

بۆچی له‌ زستاندا ماسولكه‌ و جومگه‌كان ئازاریان زیاتر ده‌بێت؟

په‌یام

لەزستاندا و لەکەشی سارد و سەرمادا ئازاری ماسولکەو جومگەکان بەگشتی زیاد دەکەن، بەڵام زیاتر ئەو جومگانەی دێشێت ئەژنۆکان و جومگەی حەوز و قولەپێیە.

لەڕاستیدا ھەتا ئێستا توێژینەوەکان لەسەدا سەد نەیان سەلماندووە ھۆکاری سەرەکی ئەوەی ئازاری ماسولکەو جومگەکان لە زستاندا چین، بەڵام ھەندێک لە پزیشکەکان ھۆکارەکەی دەگەڕێنەوە بۆ ئەم حاڵەتانەی خوارەوە :

١- لەوەرزی زستان و لەکاتی سەرمادا جەستە ھەوڵ دەدات گەرمی خەزن کات و خوێن زیاتر بڕوات بۆ دڵ و سییەکان، لەکاتی ڕوودانی ئەمەدا، ئەو بۆری خوێنانەی لەپەلەکانن گرژدەبن و کەمتر خوێن بچێت بۆیان کەئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی ئەم ناوچانە سارد بن و ڕەق بن، کەئەمەش ئازار و ناڕەحەتی دروست دەکات .

٢- یەکێکی تر لەبیردۆزەکان ئەوەیە لەکاتی زستاندا، ئەو گۆڕانەی لە پەستانی ھەوادا ڕووئەدات دەبێتە ھۆی زیادکردنی ھەوکردن لە جومگەکان بەتایبەتی ئەو کەسانەی کە خۆیان ڕۆماتیزم و کێشەی جومگەیان ھەبووە پێشتر، ئەم ھەوکردنەش ئازار و ناڕەحەتی و سووربونەوە دروست دەکەن. وەھەروەھا دەمارەکان ھەستەوەر تر دەبن بۆ ھەستی ئازار .

٣- کەشی سارد وادەکات ماسولکەکان زووتر گەرمی وونکەن ، کەئەمەش دەبێتە ھۆی گرژبوون و ڕەق بوونی ماسولکەکان، وە ووزەیەکی زیاتریان پێویستە بۆ ھەڵسان بە کارەکانیان کەئەمەش دەبێتە ھۆی زیادکردنی ئازار .

٤- ووشکبوونەوە بەھۆی سەرماوە: لەبەرئەوەی لەکاتی سەرمادا مرۆڤ ئاو کەمتر دەخواتەوە وەک لە کاتەکانی تر ، بۆیە لەشی مرۆڤ تووشی ووشک بوونەوە دەبێت. و ەلەبەرئەوەی ئاو پێکھاتەیەکی گرنگی لینجی نێوان جومگەکانە ، کەمبوونەوەی لینجی نێوان جومگەکان کەمدەکاتەوە و بەوەش ئازار و ڕەقبوون دروست دەبێت .

٥- ھەندێک لە پزیشکەکان دەڵێن لەکاتی وەرزی زستاندا ، خواردنەوە گەرمەکانی وەکو : چا و قاوەو نیسکافە ، بە ڕێژەیەکی زۆر زیاتر دەخورێتەوە ، کەئەمەش ڕێژەیەکی زۆر کافایینی تێادایە کە دەبێتە ھۆی زیادکردنی ئازار لەجەستەدا .

٦- چەند توێژینەوەکی تر دەڵێن : لەزستاندا چالاکی کەمترە بەگشتی و وەرزش کردن کەمتر دەبێتەوەو خەڵک زیاتر دەنوێت یان ڕادەکشێت و پاڵدەکەوێت لە ژوورەوەو کەمتر دێنەدەرەوە ، بۆیە ماسولکەکان تەمەڵ دەبن و جومگەکان ڕەقدەبن لەئەنجامی کەمی جووڵە ، کەئەمەش دەبێتە ھۆی دروستبوونی ئازار لەکاتی جوڵاندن و ھاتوچۆدا .

٧- شێداری لەگەڵ سەرما ھەردووکیان کاریگەریان ھەیە لەسەر زیادکردنی ئازاری جومگەکان ھەیە، ئەویش بە ھۆی کاریگەرە خراپەکانیان لەسەر تەندروستی ئێسک و کرکڕاگەی جومگەکان .

٨- لەکاتی سەرمادا ئەو لینجییەی لەناو جومگەکاندا ھەیە (synovial fluid)خەست دەبنەوەو بە باشی ھاتوچۆ ناکەن لەنێوان جومگەکاندا کەدەبێتە ھۆی ڕەقبوون و کرتەکرت کردنی جومگەکان .

٩- لەکاتی کەشی ساردا، ھەستەوەری دەماری ناو جومگەکان زیاد دەکات، بەھۆی دروستبوونی ھەوکردن و لێکخشان بەھۆی سەرماوە .

١٠- بوونی نەخۆشیە درێژخایەنەکانی وەکو ڕۆماتیزم، شەکرە، ڕایناود سیندرۆم (raynaud's phenomena)،غودە، ئەگەری دروستبوونی ئازار زیاد دەکەن .


دكتۆر هه‌ڤین كه‌مال شا محه‌مه‌د
پسپۆڕ له‌ زانستی ئازار و به‌نج

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 08/05/2025

    لە ڕۆژی جیهانیی تالاسیمیادا، ڕێژەی نەخۆشییەكە لە هەرێم ڕوو لە بەرزبوونەوەیە

  • 01/05/2025

    یاد نەقشبەندی: شێرپەنجەی مەمک لە ئافرەتان ئەگەری چاكبوونەوەی زۆرە

  • 07/03/2025

    تەندروستی جیهانی: ڕاگرتنی هاوكارییە دەرەکییەكان ژیانی ملیۆنان نەخۆش دەخاتە مەترسیەوە

  • 02/03/2025

    کام نەخۆشیی دەروونی دەتوانێت بەڕۆژوو نەبێت

  • 22/02/2025

    جیهان.. قەیرانی ئۆكسجین ژیانی ملیۆنان كەس دەخاتە مەترسییەوە

  • 01/02/2025

    كۆشكی سپی: دەرچوونی "كۆڤید-19" لە تاقیگەیەكی وڵاتی چین ڕاستییەكی سەلمێنراوە

  • 21/12/2024

    بەكارهێنانی زیاد لەپێویستی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان دەبێتەهۆی پوكانەوەی مێشك و سڕكردنی

  • 23/11/2024

    پیشەسازیی داودەرمانی جیهان لە 10 ساڵی داهاتوودا بۆ دوو هێندە زیاد دەكات

سەرەتا