17/01/2020 655 جار خوێنراوەتەوە

مامۆستا عەلی باپیر سوپاسنامەیەك ئاڕاستەی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستان دەكات‌

په‌یام

مامۆستا عەلی باپیر دەستخۆشی لە فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان دەكات.
لەنامەیەكدا كە ئاڕاستەی فڕاكسیۆنی كۆمەڵ كراوە، مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی ئاماژە بەوە دەكات: بەپێویستی دەزانم سوپاس‌ و دەستخۆشیتان ئاڕاستە بكەم لەسەر كۆی كارو چالاكییەكان‌ و هەڵوێستەكانتان، بەتایبەت هەڵوێستی ئەم دواییەتان لەبارەی پڕۆژە یاسای بەناو چاكسازییەوە "كە جێی داخ‌ و خەفەتە ئەو هەموو بانگەشە و دەنگەدەنگی چاكسازیی كە دەكرا لەشتێكی وادا كورت هەڵبێ‌!".

ئەمەی خوارەوە دەقی نامەكەیە:

بسم الله الرحمن الرحیم

بەڕێز فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامیی لە پەرلەمانی كوردستان
           السلام علیكم ورحمە الله
بەپێویستی دەزانم سوپاس‌و دەستخۆشییتان ئاڕاستە بكەم لەسەر كۆی كارو چالاكییەكان‌و هەڵوێستەكانتان، بەتایبەت هەڵوێستی ئەم دواییەتان لەبارەی پڕۆژە یاسای بەناو چاكیازییەوە "كە جێی داخ‌و خەفەتە ئەو هەموو بانگەشەو دەنگەدەنگی چاكسازیی كە دەكرا لەشتێكی وادا كورت هەڵبێ‌!".
كۆمەڵی ئیسلامیی شانازیی دەكات بە ئێوە‌ و برایانی دیكەشتان لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق كە هەردەم لەسەنگەری بەرگریی لێكردنی مافەكانی خەڵكی هەژار و نەدار و چەسپاندنی دادگەریی‌ و، پتشگیریی لێ كردن‌و ڕیشەكێشكردنی ستەم‌ و چینایەتیی‌ و قڕیی‌ و پڕیی دان‌ و، هیوادارم هیچ شتێك واتان لێنەكات لەو ڕاستەڕێیە لابدەن، چونكە خوای میهرەبان‌و كارزان تێكڕای پێغەمبەرانی "علیهم الصلاة والسلام" بۆ چەسپاندنی دادگەریی بەمانای فراوانیی‌ و، نەهێشتنی ستەم‌ و زۆر بەهەموو جۆرەكانیەوە، ناردوون وەك فەرموویەتی: (لقد أرسلنا رسلنا بألبینات و أنزلنا معهم الكتاب و المیزان لیقوم الناس بالقسط...) الحدید -25-.
كۆمەڵی ئیسلامییش بڕیاری داوە: ڕاستە شەقامی پێغەمبەران بگرێ‌‌ و، لەژێر هیچ گوشارێكدا و، بەهۆی هیچ ترس‌ و تەماعێكەوە، دەستبەرداری نەبێ‌.
دووبارە سوپاس‌و پێزانین
                                                                    براتان: عەلی باپـیـر
                                                               22/5/1441كـ - 17/1/2020ز
                                                                          هەولێر

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    شاندێكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی سه‌ردانی مه‌كته‌بی زانایانی كۆمه‌ڵ ده‌كات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    مامۆستا عەلی باپیر: شەڕی سەر ئێران دۆخی ناوچەكەی زیاتر ئاڵۆزتر كرد

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكی كۆمەڵ: دۆخی هەرێم تادێت خراپتر دەبێت و پێویستە عەقڵیەتى ئیدارەدانمان بگۆڕین

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    ئەندامانی كۆمەڵ جەخت لە پێویستیی بوونی پارتەكەیان لە گۆرەپانی هەرێم دەكەنەوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    ئەندامانی كۆمەڵ بە ڕۆحییەتێكی سەرەتای ڕاگەیاندنی حزبەكەوە درێژە بە كاروانەكە دەدەن

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    مامۆستا عەلی باپیر: ئەم وڵاتە پێویستی بە دامەزراوەیە و دەبێت شكۆی بۆ بگەڕێتەوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    مامۆستا عەلی باپیر: مێژووی كۆمەڵ لە 25 ساڵ زیاترە و بەقولایی مێژوودا ڕۆچووە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    مامۆستا عەلى باپیر: دڵسۆزى ئەو خەڵک و وڵاتەین و کارمان بۆ تەبایی کردووە

سەرەتا