14/01/2020
538 جار خوێنراوەتەوە
هه‌فته‌ی داهاتوو تیروپشك بۆ ناوی حاجییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت
په‌یام
هه‌فته‌ی داهاتوو تیروپشك بۆ ناوی ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێت كه ناویان بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج تۆماركردووه.
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، رۆژی یه‌ك شه‌ممه 19ـی كانوونی دووه‌می 2020 تیروپشك بۆ ناوی ئەو كەسانە دەكەن كه ناویان بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج تۆماركردووه كه ژماره‌یان 72 هه‌زار كه‌سه.
به‌پێی لێدوانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، ئه‌مساڵ 4 هه‌زارو 500 كه‌س بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌چنه سعودییه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە