14/01/2020
368 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌ردۆگان: ئێمه له لیبیاین بۆ پاراستنی خۆمان‌و خوشك‌و براكانمان
په‌یام
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "له سووریا، لیبیا و ده‌ریای ناوه‌ڕاست به دوای گێرمه و كێشه‌دا ناگه‌ڕێین. هه‌رگیز ئاره‌زوویه‌كی داگیرکەرانەمان نییه. چاوچنۆكی بۆ نه‌وت و پاره كوێری نه‌كردووین. تاكه ئامانجمان له‌مه پاراستنی ماف، یاسا و داهاتووی خۆمان و خوشك و براكانمانه".
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان له وتارێكیدا كه له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له په‌رله‌مانی توركیا پێشكه‌شی كرد، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به قۆناغێكدا تێپه‌ڕیون كه پێشهاتی زۆر گرنگیی تیادا رووداوه و ئه‌و هه‌نگاوانه‌یشی توركیا له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ڵیناون، ئه‌و ئیراده‌یه‌ی نیشانیداوه و ئه‌و خه‌باته‌ی كردوویه‌تی گرنگه بۆ دیاریكردنی پێشهاتی نیو سه‌ده‌ی داهاتوو ته‌نانه‌ت سه‌ده‌یه‌كیش.
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به لێدوانی كه‌سانێك له‌باره‌ی لیبیا وتی: "ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن 'چی بكه‌ین له لیبیا'، له سیاسه‌ت نازانن. هه‌روه‌ها له مێژووش نازانن. ئه‌گه‌ر توركیا ئاوای نه‌كردبووایه ئێستا حه‌فته‌ری كوده‌تاچی ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو وڵاته‌كه‌دا ده‌گرت و ته‌واوی گه‌لی لیبیا ده‌كه‌وته ژێر سته‌مكاری ئه‌و".
سەرکۆماری تورکیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان وتیشی: "له نزیكه‌وه چاودێری دانوستانه‌كانی لیبیا ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر هێرشه‌كان بۆسه‌ر حكوومه‌تی یاسایی و گه‌لی لیبیا به‌رده‌وام بێت، وانه‌ی پێویست فێری حه‌فته‌ر ده‌كه‌ین".
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها رایگه‌یاند "ئێمه له پشت ئه‌و به‌ڵێنه‌وه بووین كه دامان، به‌ڵام به‌داخه‌وه كوده‌تاچی حه‌فتەر هه‌روه‌ك كوده‌تاكه‌ی، له‌سه‌ر مێز كوده‌تایه‌كی درۆیینه‌ی كرد و مۆسكۆی جێهێشت. حكوومه‌تی ته‌رابلوس هه‌ڵوێستێكی زۆر بنیاتنه‌ری نیشاندا. حه‌فتەری كوده‌تاچی نزیك نه‌بووه له واژووكردنی ئاگربەسته‌كه. سه‌ره‌تا چاوه‌ڕوانی كرد پاشان مۆسكۆی جێهێشت".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە