14/01/2020 417 جار خوێنراوەتەوە

عادل عه‌بدولمه‌هدی: حكومه‌ت پابه‌نده‌ به‌ بڕیاری په‌ڕله‌مان بۆ ده‌ركردنی هێزه‌ بیانییه‌كان


په‌یام

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق، عادل عەبدولمەهدی رایگەیاند کە حکوومەت لە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی نوێنەران سەبارەت بە دەرکردنی هێزە بیانییەکان پاشگەز نابێتەوە. 

وتەبێژی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق، ولیەم وەردە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا تیشکی خستووەتەسەر ئەوەی کە وڵاتەکەی هیچ رێککەوتنێک سەبارەت بە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بۆ درێژەدان بە شەڕەکانی دژبە داعش واژوو ناکات.

ولیام وەردە وتیشی: "حکوومەت پاڵپشتی لە بڕیارەکەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات سەبارەت بە دەرکردنی هێزە بیانییەکان و لە جێبەجێکردنی بڕیارەکەش پاشگەز نابێتەوە".

وتەبێژی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق، ولیەم وەردە ئەوەیشی وتووە "ئەنجوومەنی نوێنەران بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا پەسەندکردووە و تا ئێستا حکوومەت پابەندە بە جێبەجێکردنی بڕیارەکە".

ولیەم وەردە روونیشیکردەوە کە بڕیارەکە تەنها هێزەکانی ئەمریکا ناگرێتەوە، بەڵکو سەرجەم هێزە بیانییەکان دەگرێتەوە و وتی: "تا ئێستا هیچ رێککەوتنێک لەگەڵ واشنتۆن-دا لە ئارادا نییە بۆ مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، حکوومەتیش بە ئاراستەیەکی باش هەنگاو دەنێت بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی نوێنەران".

رۆژی یەكشەممەی هەفتەی رابردوو، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ بڕیارێكی دەرکرد كە تیایدا داوا لە حكوومەتی عێراق دەكات كۆتایی بهێنێت بە بوونی سەربازانی بیانی لە عێراق.

پێشتر سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ هەڕشەی كردبوو لەوەی ئەگەر بەغدا داوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا بكات ئەوا سزا بەسەر عێراقدا دەسەپێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرت.. سبه‌ینێ په‌رله‌مانی عێراق وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كان پڕ ده‌كاته‌وه‌؛ كێ كاندیده‌؟

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێنجشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی عێراق وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كان پڕ ده‌كاته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌دان خۆپیشانده‌ر له‌ به‌غدا ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن و داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: فڕۆکەی دوژمن هاتوونەتە ئاسمانی عێراق؛ رۆژنامەیەکیش دەڵێت راهێنان بووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ كابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی و ناوه‌ پێشنیازكراوه‌كان

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دوای کشانەوەی ئەمریکا؛ عێراق یەکەم ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی کردە سەر مۆڵگەکانی داعش

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی عێراق: بۆ هێزە ئەمنییەكان نییە دەستوەردان لە نرخی دۆلاردا بكەن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەڵێنەكانی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕووبەڕووی ئاستەنگی سیاسی و ئەمنی دەبنەوە

سەرەتا