14/01/2020 417 جار خوێنراوەتەوە

سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی لیژنەیەكی بۆ پێداچوونەوەی پەیڕەوی ناوخۆ پێكهێنا


په‌یام

به‌یانی ئه‌مرۆ سه‌ركردایه‌تی نوێی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ تاوتوێكردن و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی چه‌ند پرسێك كۆبوه‌وه‌و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاریاندا به‌ دانانی لیژنەیەك بۆ پێداچوونەوەی پەیڕەوی ناوخۆ ,بەپێی بڕیار و راسپاردەكانی  ئەندامانی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی.

ئەمڕۆ رۆژی سێ شەممە رێكەوتی 14/1/2020، ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شاری سلێمانی یەكەم كۆبوونەوەی خۆی دوای كۆنگرەی چوارەم ئەنجامدا، كۆبوونەوەكە بەسەرۆكایەتی مستەفا چاوڕەش وەك بەتەمەنترین ئەندامی سەركردایەتی بەڕێوەچوو.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌م بڕیارانه‌ دران..

1_ دانانی لیژنەیەك بۆ پێداچوونەوەی پەیڕەوی ناوخۆ ,بەپێی بڕیار و راسپاردەكانی  ئەندامانی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی .

2_ بڕیاردرا تەواوی دامەزراوە و ئۆرگانەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەردەوام بن لە كاری ئاسایی رۆژانەی خۆیان تا ئەوكاتەی پەیكەری تازەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە لایەن ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەوە رێك دەخرێتەوە .

3_ بڕیاردرا یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی بەكراوەیی بهێلدرێتەوە تا پەسند كردنی پەیڕەوی ناوخۆ .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    نزار ئامێدی: لەگەڵ دابەشکردنی هەرێمی کوردستان و جیاکردنەوەی بودجەی سلێمانی نیم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە نەجەف هەشت كارمەندی ئەمنی لەسەر قاچاخچێتیی نەوت دەستبەسەر كران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بە بڕیاری دادگای نێودەوڵەتی؛ میانمار لە کۆمەڵکوژیی موسڵمانانی ڕۆهینگا بەرپرسیارە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەركردایەتییەكی یەكێتی: بەنیازی جیاکردنەوەی سلێمانی نەبووین و حوکمڕانییەکی ڕەشیدمان دەوێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی كۆده‌بنه‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بافڵ تاڵەبانی: بە خەبات بۆ دادپەروەری و ژیانێکی شایستە خزمەتی گەلەکەمان دەکەین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانی.. چوار بەنزینخانە بۆ غازی ئوتومبێل و حەوتی دیكە بۆ غازی ماڵان تەرخاندەكرێن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەندامێكی داواكاری گشتیی هەرێم داوای قەدەغەكردنی یاریی GTA 6 دەكات

سەرەتا