14/01/2020
1132 جار خوێنراوەتەوە
ڤاڵڤێردی بە دڵێکی شکاوەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە
پەیام سپۆرت - بڕیار تەها
ئێرنستۆ ڤاڵڤێردی
پاش هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە پەیامێکی ئاڕاستەی ئەو
یانەیە کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ ڕاهێنەری نوێ خواست.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ
ڤاڵڤێردی بە مەبەستی ماڵئاواییکردن لە تەواوی یانە کەتەلۆنییەکە گەڕایەوە ناوچەی
وەرزشی بەرشەلۆنە و پەیامێکیشی ئاڕاستەی ئەوە یانەیە کرد و سەرەتا ڤاڵڤێردی دەنووسێت:
سوپاسی بارتۆمیۆ و کارگێڕی بەرشەلۆنە دەکەم، چونکە ماوەیەکی زۆر متمانەیان بە من
هەبوو ڕاهێنەرایەتی یانەکی وەها گەورە بکەم.
لە بەشێکی دیکەی
قسەکانیدا ڤاڵڤێردی سوپاسی یاریزانەکانی بەرشەلۆنەی کرد، کە بەو پەڕی توانایانەوە
لە پێناو ئامانجی یانەکەیدا جەنگاون و بەیەکەوە ئاهەنگی چوار نازناوی گرنگیان
گێڕاوە.
لە کۆتایشدا
ڤاڵڤێردی دەڵێت: کاری ڕاهێنەرایەتی من لە یانەی بەرشەلۆنە کۆتایی هاتووە و
ڕۆژگارێکی جوانم لەو یانەیە بەسەر برد و هیوای سەرکەوتن بۆ کیکی سێتینی ڕاهێنەری
نوێ دەخوازم.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە