14/01/2020 479 جار خوێنراوەتەوە

روحانی: خستنەخوارەوی فڕۆکە ئۆکراینییەکە هەڵەیەکە لێخۆشبوونی نییە


په‌یام

سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی داوای لە دەسەڵاتی دادوەرەیی وڵاتەکەی کرد کە دادگایەکی تایبەت پێکبهێنێت بە ئامانجی دادگاییکردنی ئەو کەسانەی کە بەرپرسن لە خستنەخوارەوی فڕۆکە ئۆکراینییەکە.

حەسەن روحانی لە وتارێکدا کە کەناڵی پرێس تیڤی پەخشی کرد، بە گرنگی زانی ئەو کەسانە دادگایی بکرێن کە بەرپرسن لە خستنەخوارەوی فڕۆکە ئۆکراینییەکە و گوتی: "داوا لە دەسەڵاتی دادوەریی دەکەم دادگایەکی تایبەت بەسەرۆکایەتی گەورە دادوەرێک پێکبهێنێت بۆ ئەوەی ئەو کەسانە دادگایی بکات کە بەرپرسن لە خستنەخوارەوی فڕۆکە ئۆکراینییەکە".

سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی جەختیکردەوە لەسەر ئەوەی کە حکوومەتەکەی بەرپرسە لە بەردەم ئێرانییەکان و ئەو وڵاتانەی کە هاووڵاتییانیان لە رووداوی خستنەخوارەوی فڕۆکە ئۆکراینییەکەدا گیانیان لەدەستداوە و گوتی: "خستنەخوارەوی فڕۆکە ئۆکراینییەکە هەڵەیەکە لێخۆشبوونی نییە".

حەسەن روحانی هەروەها ستایشی هەڵوێستی سوپای پاسدارانی کرد و وتی: "سوپا هەنگاوێکی باشی ناوە کە بە ئاشکرا دانی بەهەڵەی خستنەخوارەوی فڕۆکە ئۆکراینییەکە ناوە، گرنگە تۆمەتبارانی سەرەکی ئەو هەڵە بە نا ئەنقەستە بۆ رای گشتی ئاشکرا بکرێن".

هەشتی ئەم مانگە فڕۆكه‌یه‌كی سەربە هێڵی ئاسمانی ئۆكراینا له‌ جۆری "Boeing 737" کە له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی ئیمام خومه‌ینی شاری تاران به‌ره‌و شاری كییڤ پایته‌ختی ئۆكراینا گه‌شتی دەکرد، دوای ماوەیەکی کەم لە فڕینی كه‌وتەخواره‌وه‌.

دوای رووداوەکە وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی ئێران، قاسم بینیاز رایگەیاندبوو کە سەرجەم سه‌رنشینانی فڕۆكه‌كه‌ کە ژمارەیان ١٧٦ کەسە گیانیان لەدەستداوە.

دواتر سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئێران رایگەیاند، سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ئێران بەهەڵە فڕۆکەکەی خستووەتە خوارەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: وەڵامی بچووكترین هەڵەی ئەمریكا و ئیسرائیل بەتوندتر دەدەینەوە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەترسی هەڕەشەكانی ئێران، ئەمریكا كارمەندانی پێنج باڵیۆزخانەی كەمكردەوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران.. دیمەنێكی ژیریی دەستكردی بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمیی كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ڕێگە بە كەشتییەكانی ئەمریكا نادەین جارێكی دیكە بگەڕێنەوە كەنداو

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا: كەس پشتیوانیی لە هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران ناكات

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    تۆم باراك: مەترسی و هەڕەشەی ئەتۆمیی ئێران لە ئارادا نەماوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە هێرشێكدا بۆ سەر كڵێسایەك لە ئوردون دەیان كەس كوژران و بریندار بوون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    فەڵەستین.. دوو سەربازی ئیسرائیل كوژران و سیانی دیكەش برینداربوون

سەرەتا