14/01/2020
324 جار خوێنراوەتەوە
كه‌لار، چه‌مچه‌ماڵ.. دەرچووانی زانكۆ‌و پەیمانگاكان داواده‌كه‌ن دابمه‌زرێندرێن
په‌یام
بەمەبەستی داواكردنی دامەزراندن و هەلی كار بەشێكی زۆر لەدەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان له چه‌مچه‌ماڵ گردبوونەوە.
به‌یانی ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه 14ـی كانوونی دووه‌می 2020 بەشێك لەدەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان بەمەبەستی داواكردنی دامەزراندن و هەلی كار لە کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی لەبەردەم قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ گردبوونه‌وه.
دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان چه‌ندین دروشمیان به‌رزكردبوه‌وه‌و داوای مافی دامه‌زراندنیان كرد‌و داوایانكرد ره‌نجی چه‌ند ساڵه‌ی خوێندنیان به‌هه‌ده‌ر نه‌چێت.
هاوكات له‌كەلار و سەیدسادق-یش دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان داوای دامەزراندن و هەلی كار دەكەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە