14/01/2020
393 جار خوێنراوەتەوە
ئێران.. كوڕێكی مه‌هدی كه‌ڕووبی سه‌ركرده‌ی ئۆپوزسیۆن؛ ده‌ستگیركرا
په‌یام
حوسێن كه‌ڕووبی، كوڕی مه‌هدی كه‌ڕووبی كه یه‌كێكه له سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆن له ئێران و له ماڵه‌كه‌یدا ده‌ستبه‌سه‌ره، به‌هۆی ئه‌و پشتیوانییه‌ی له خۆپیشاندانه‌كانی دژبه رژێمی كردووه ده‌ستگیركرا.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هەواڵیی فارس، حوسێن كه‌ڕووبی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له ماڵه‌كه‌یدا ده‌ستگیركراوه.
هۆكاری ده‌ستگیركردنی حوسێن كه‌ڕووبی كه ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی پارتی متمانه‌ی نیشتمانه به‌هۆی ئه‌و پشتیوانییه‌تی كه ده‌یكات له‌و خۆپیشاندانانه‌ی ماوه‌ی سێ رۆژه له ئێران به‌رده‌وامه.
میر حوسێن موسه‌وی و هاوسه‌ره‌كه‌ی زه‌هرا راهنه‌فه‌رد له‌گه‌ڵ مه‌هدی كه‌ڕووبی كه یه‌كێك بوو له كاندیدانی سه‌ركۆمار له هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی 12ی حوزه‌یرانی 2009 له ئێران و تانه‌ی له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه گرت، به‌هۆی پشتوانییان له‌و رووداوانه‌ی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه سه‌ریان هه‌ڵدا له ماڵدا ده‌ستبه‌سه‌ركران.
ریفۆڕمخوازانی ئێران باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌سانه له ماڵەکانیاندا له 2011ه‌وه تا ئێستا به‌بێ دادگاییكردن پێشێلكردنی یاسایه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە