13/01/2020 680 جار خوێنراوەتەوە

هاندەرانی بەرشەلۆنە شوێنگرەوەی ڤاڵڤێردی دەستنیشان دەکەن

پەیام سپۆرت 

دوای بڵاوبونەوەی هەواڵی رۆیشتنی ڤاڵڤێردی  دەنگۆی ڕاگەیاندنی فەرمی لە چەند كاتژمێری داهاتوودا، هاندەرانی یانەی بەرشەلۆنە لە ڕاپرسییەكدا شوێنگرەوەی دیاری دەكەن.

رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی هەستاوە بە ئەنجامدانی ڕاپرسیەك بۆ هاندەرانی بەرشەلۆنە تاكو شوێنگرەوەی ڤالڤێردی دیاری بكەن، لە ڕاپرسییەکەدا ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ڕاهێنەری پێشووی تۆتنهام زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە  و بە رێژەی لە %22 هاندەران داوای دەستنیشانکردنی ئەو راهێنەرە دەكەن.

 لەدوای پۆچیتینۆشەوە گارسیای راهێنەری بەرشەلۆنە (بی) پلەی دوەمی گرتووە بە ڕێژەی لە %14ی دەنگەكان مسۆگەر کردووە ، ماسیملیانۆ ئەلێگری ڕاهێنەری پێشووی یۆڤانتۆسیش كە وەك یەكێكی دیكە لە بژاردەكانی بەردەم بەرشەلۆنە ناوی دەهێنرێت لە %13ی دەنگەكانی كۆكردۆتەوە بۆ گرتنە دەستی ئەو پۆستە لە یانە كەتەلۆنیەكەدا.

هەرچی تێری هێنری فەرەنسی و یاریزانی پێشووی ئەو یانەیەیە Rێژەی لە %9ی دەنگی هاندەرانی بەدەستهێناوە و پلەی چوارەمی گرتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    لالیگا وەڵامی داواکەی ڕیاڵ مەدریدی بۆ دواخستنی یاریی یەکەم دایەوە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    کرووس: هەرگیز یاریزانێکی وەک لامین یەماڵم نەبینیوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی لالیگا دژی بەرشەلۆنە زانیاری بە بیلباو داوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لویس دیاز دەرگا بە ڕووی بەرشەلۆنەدا دەکاتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید هاواری لێ هەڵساوە و داوای دواخستنی یەکەم یاریی لالیگا دەکات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆسمین سەبارەت بە داهاتووی بڕیارە قورسەکەی داوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هۆشدارییەکی توند و یەکلاکەرەوە لە مارێسکای ڕاهێنەرەوە بۆ یاریزانەکانی چێڵسی

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    فلیک گرێبەستکردنی لەگەڵ یاریزانێکی دیاری خولی ئیتاڵی ڕەت کردووەتەوە

سەرەتا