13/01/2020 1665 جار خوێنراوەتەوە

ناوبژیوانێکی ڤار ڕاگیرا

پەیا سپۆرت - بڕیار تەها

نیکۆلا ڕیزۆلی سەرۆکی لیژنەی داوەرانی خولی ئیتاڵی ڕایگەیاند، سزای ڕاگیران بەسەر ماسیمۆ ئیراتی داوەری تایبەتی بە ژووری ڤاری یاری نێوان ئینتەرمیلان و ئەتڵەنتا دەسەپێنن.

 
لە یاری ڕابردووی ئینتەرمیلان و ئەتڵەنتادا، لاوتارۆ مارتینێزی ‌هێرشبەری ئینتەرمیلان بە دەستەکانی قاچی دۆڤان زاپاتایی هێرشبەری ئەتڵەنتای گرت و ڕێگریکرد لەوەی ئەو یاریزانە گۆڵ تۆمار بکات.

ئەم دیمەنەش لەلایەن ژووری ڤاری تایبەت بە یارییەکەوە هیچ بڕیارێکی لەسەر نەدرا و لێدانی سزا بۆئەتڵەنتا هەژمار نەکرا، بەڵام لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی ئیتاڵیا ڕیزۆلی وتی: جیانلوکا ڕۆکی ناوبژیوانی ناوەندی یارییەکە بە باشی مامەڵەی لەگەڵ حاڵەتەکاندا کرد و لە ڕووداوی لێدانە سزا هەژمار نەکراوەکەدا کەمێک دوور بوو لەبەر ئەوە ڕۆکی لەو هەڵەیە بەرپرس نییە، بەڵام سەرجەم داوەرانی ژووری ڤار لەو هەڵەیە بەرپرسن.

 

لە درێژەی قسەکانیدا سەرۆکی لیژنەی داوەران لە خولی ئیتاڵی دەڵێت: حەز ناکەم هیچ کەسێک سزا بدەم و ڕایبگرم، بەڵام ناچارین بڕیاری ڕاگیرانی ماسیمۆ ئیراتی بدەین ئەویش لە پێناو ئەوەی جارێکی دیکە سەرنجی بۆ کارەکەی بگەڕێتەوە و هەڵەی لەو جۆرە ئەنجام نەدات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە نرخی فرۆشتنی تۆرێسی بۆ پاریس سان جێرمان دیاری کرد

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ئینریکی سزای بارکۆلا دەدات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    مانچستەر سیتی نرخێکی چاوەڕواننەکراو بۆ فرۆشتن لە ڕۆدری دیاری دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    پلانی دووەمی بەرشەلۆنە لە ئەگەری شکستهێنان لە کڕینی ئالڤارێز ئاشکرا دەبێت

  • پێش 1 هەفتە

    ڕۆدری لە نێوان پاریس سانجێرمان و ڕیاڵ مەدرید بڕیاری خۆی داوە

  • پێش 2 هەفتە

    چوار یاریزانی بەرشەلۆنە دژی گرێبەستکردنن لەگەڵ جولیان ئالڤارێز

  • پێش 2 هەفتە

    سکالۆنی: هیچ بیانوویەک بۆ شکستەکەمان ناهێنمەوە

  • پێش 2 هەفتە

    لاپۆرتا پەیامێکی تووند ئاڕاستەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات

سەرەتا