11/01/2020
952 جار خوێنراوەتەوە
سهرۆكی فراكسیۆنی كۆمهڵ روونكردنهوهیهك لهسهر ههواڵێكی بێبنهما بڵاودهكاتهوه
پهیام
عەبدولستار مەجید سهرۆكی فراكسیۆنی كۆمهڵی ئیسلامی له پهرلهمانی كوردستان روونكردنهوهیهك لهسهر ههواڵێكی درۆو بێبنهما بڵاودهكاتهوهو دهڵێت "مۆڵەتی ٢٤ سەعات دەدەمە ئهو ڕۆژنامهنووسهی كه ههواڵهكهی بڵاوكردووهتهوه، ئهگهر لهو ماوهیهدا داوای لێبوردن نهکات لەسەر ئەو تەشهیر و ناوزڕاندنەی دەرهەق بە کەسایەتی مەعنەویی منی کردووە، ئهوا سكاڵای لهسهر تۆماردهكهم".
ئهمهش دهقی روونكردنهوهكهیه:-
ڕوونکردنەوەیەکی پێویست بۆ ڕایگشتیی
بەدرۆخستنەوەی ڕۆژنامەنوسێکی دەستی دوو!
عەبدولستار مەجید
شەوی ڕابردوو کەسێک بەناوی سەرتیپ وەیسی کەریم هەواڵێکی درۆی لەسەر بەندە بڵاوکردۆتەوە کە گوایە ماوەیەک بەرلە ئێستا خۆم بە پلەی وەزیر خانەنشین کردووە و موچەی ئیکرامیەی شەش مانگیشم بەسەر یەکەوە وەرگرتووە .
بۆ بەرچاوڕوونی هەموولایەک و بەدرۆخستنەوەی ئەو ڕۆژنامەنووسە و ئەوەشی هەواڵەکەی پێداوە، چەند ڕاستییەک دەخەمەڕوو:
١. لە کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەندە وەزیری کشتوکاڵ بووم، لەگەڵ بڕیاری حزبەکەم بۆ کشانەوە لە حکومەت، دەست بەجێ دەستم لەکارکێشایەوە و لەو حکومەتە هاتمە دەرەوە.
٢. تەحەدای ئەو برادەرە و ئەوانەشی بەهەڵەیاندا برد، دەکەم من نە مامەڵەی خانشین بوونم کردووە، نە ئاگام لە نوسراوێکی لەوجۆرەیە، نە یەک دیناریشم وەک خانەنشینی وەزیری وەرگرتووە.
بەڵکو تاکە وەزیر بووم کە دوای دەستلەکارکێشانەوەم لە وەزارەت، ئۆتۆمبێلەکانی حکومەتم گەڕاندەوە بۆ وەزارەت و پێش ئەو هەنگاوەش چەندین جار داوام لە بەرپرسانی ئەنجومەنی وەزیران کردبوو کە بێن و ئەو ئۆتۆمبێلانە ببەنەوە !
٣. بڵاوکردنەوەی ئەم چەواشەکارییانە دژ بە ئێمە لەکاتێکدایە کە هەڵوێستی ڕوون و ڕاشکاوم لەسەر یاسای چاکسازیی هەیە و یەکێکم لەو دەنگە بەرزانەی کە دژی چاوچنۆکی هەندێ کەسم کە دەیانەوێت بۆ شاردنەوەی خۆیان و پچڕینی ژێربەژێری بەرژەوەندیی گیرفانی خۆیان، پەلاماری من بدەن!
٤. لێرەوە ڕایدەگەیەنم کە لەڕێی پارێزەرەکەمەوە سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو ڕۆژنامەنووسه تۆمار دەکەم و دەبێت هەموو ئەو درۆیانەی بڵاوی کردونەتەوە بیانسەلمێنێت!
بەڵام وەک پابەندبوونم بە ئەخلاقی ئیسلامییانەی خۆم، مۆڵەتی ٢٤ سەعات دەدەمە سەرتیپ وەیسی کەریم کە دان بەو هەڵەیەدا بنێت کە تێیخراوە! و داوای لێبوردن بکات لەسەر ئەو تەشهیر و ناوزڕاندنەی دەرهەق بە کەسایەتی مەعنەویی منی کردووە.
لەکۆتاییدا تەئکید دەکەمەوە، من سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵم، جگە لە موچەی پەرلەمانتاریم، هیچ پارەیەکم لە هیچ ئۆرگان و فەرمانگەیەک وەرنەگرتووە و یەک هەنگاویشم بۆ مامەڵەی خانەنشینبوونم وەک وەزیری کشتوکاڵ نەناوە و خۆشم لەو ئاستە نزمەی هەڵپەی بەرژەوەندی و چاوبرسێتییەی هەندێ کەسی تێکەوتووە بە گەورەتر دەزانم!
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە