09/01/2020
1251 جار خوێنراوەتەوە
چۆن خواردن بدەین بەمنداڵ لە تەمەنی ٦ مانگیەوە
پهیام
ئەم بابەتە زۆر وردەکاری تێدایە هەوڵئەدەین بە شێوەیکی ئاسان باسی بکەین، لەم پۆستە باسی خواردنی منداڵی ٦ مانگ بۆ ۱۲ مانگ ئەکەین.
سەرەتا پێویستە ئەم زانیاریانەمان هەبێت:
۱-خواردنی منداڵ دەبێت بە بڕێکی کەم دەست پێ بکەین و ووردە ووردە بڕەکەی زیاد بکەین.
۲- نابێت لە یەک کاتدا بە چەند جۆرە خواردنێک دەست پێ بکەین، سەرەتا بە یەک خواردن دەست پێئەکەین بۆ ٤-۷ رۆژ گەر خواردنەکەی پێ کەوت و هەستاری پێ نەبوو ئەوا جۆرێکی تری خۆراکی بۆ زیاد ئەکاین بۆ ٤-۷ رۆژ گەر پێی هەستار بوو یان هەستت کرد رەدی ئەکاتەوە ئەو چۆرە خوراکەی مەدەرێ، بەو شێوەیە چۆری خواردنی بۆ زیاد ئەکەی هەتا خواردنەکەی ئەبێتە هەمە جۆر.
۳-پێویستە خواردنەکان فرێش و تازە بن.
٤-ئەگەر هەستمان کرد خواردنێک لەسەرەتادا ڕەت ئەکاتەوە ئەبێ زیاد کردنی ئەم جۆرە خواردنە دوا بخەین.
۵-ئەگەر هەستمان کرد هەستیارە بە خواردنێک ئەبێ پێی نەدەین. (نیشانەکای هەستاری : هێڵنج و رشانەوەی توش بوو یان سک چوونی توش بوو یان پێستی منداڵەکە سوور بووەوە )
٦-پێویستە خواردنەکە بکرێ بە شیوەی شۆربا ئنجا بەکەوچکی بچووک پێ بدرێت .
۷- نابێ تا تەمەنی ساڵ خوێ بکرێتە خواردنی منداڵەوە (لە بابەتێکدا باسمان کردووە)
۸- ئاسایە شیر خواردنی منداڵەکە تۆزە تۆزە کەم ببێتەوە چونکە لە بری ئەو بڕە شیرە خواردن ئەخوات.
۹- میوە بە عەسارە ئەبێ بکرێ بە شەربەت تا ئەو تەمەنەی ئەتوانێ قەپی لێ بگرێی و بیجوی و قووتی بات.
۱٠- سەوزەو بابەتەکانی سەوزە ئەبێ جوان بکوڵێ ئینجا بهارێ تا ئەو تەمەنەی مناڵەکە ئەتوانێ قەپ بگرێ و بیجوێ و قووتی بات.
۱۱- دەبێت بە دانشتنەوە خواردن بدرێ بە منداڵ
۱۲-هەتا تەمەنی ۸ مانگی رۆژانە یەک ژەم خواردن لە گەڵ یەک ژەم شەربەتی میوە ، لە ۸ بۆ ۱٠ مانگییەوە بیکە بە دوو ژەم خواردن لەگەڵ یەک ژەم میوە. هەر ژەمەی ئەوەنەی بدەرێ کە خواردی واتا کە تێربوو زۆری لێ مەکە تا بخوات. گەر داوای ژەمی تری خواردنی کرد ئاسیە بیدەرێ.
لەتەمەنی ٦ مانگیدا (کە تەمەنی منداڵ بوو بە ٦ مانگ) پێویستە بە شۆربای برنج دەس پێبکەیت(برنجی هاراو) ، گەر پێیکەوت شۆربای بۆ دروست بکە لەو خواردنانەی کە لە خوارەوە باسمان کردوە ئەتوانی لەگەڵ برنج تێکەڵی بکەیت.، ئەتوانی سریلاکی برنجی بۆ بەکار بهێنی.
لەتەمەنی ۷ مانگیدا مریشک زیاد ئەکرێت بۆ شۆرباکە بەمەرجێک بکرێت بە پارچەی زۆر بچووک .
لە تەمەنی ۸ مانگیدا گۆشتی سوور زیاد ئەکرێت بۆ شۆرباکە بەمەرجێک بکرێت بە پارچەی بچووک ، وە هەروەها زەردێنەی هێلکەشی ئەتواندرێ پێی بدرێت، بەهیچ شێوەیەک سپێنەی هێلکە تا ۱ ساڵ نابێت بدرێ بە منداڵ ، کاستەریش ئەتوانرێت پێی بدرێت بەمەرجێک شەکری تێ نەکرێت.
لە دوای تەمەنی ۱۰ مانگیەوە ئەتوانی خواردنی ئاسایی زیاد بکەیت بەڵام هەر جارەو خواردنێک پاش دڵنیابوون لە نەبوونی هەستیاری پێی.
بە گشتی ئەو خواردنانەی ئەدرێ بە منداڵ بە پێ تەمەن:
منداڵی ٦بۆ ۸ مانگ
۱. سێو، ۲. قۆخ، ۳. ترێ، ٤. ماست ، ۵. مۆز ، ٦. هەنجیر، ۷. هەرمێ، ۸. قەیسی، ۹. کولەگە، ۱٠. پەتاتە، ۱۱. بیبەری شیرین،۱۲. فاسوڵیای تەر، ۱۳. قارچک، ۱٤. پیاز ، ۱۵. سیر، ۱٦.کێزەر, ١٧. ئەڤۆگادۆ.
منداڵی ۸ بۆ ۱٠ مانگی
۱. بروکلی، ۲. قەرنابیت، ۳. باینجان، ٤. شێلم ، ۵. خەیار ، ٦. خاس، ۷. بامێ، ۸. سپیناخ، ۹. تەماتە، ۱٠. نیسک، ۱۱. شوتی، ۱۲. کاڵەک، ۱۳. ئەنەناس، ۱٤. کێوی ،۱۵. گریپ فروت، ۱٦. پەنیر، ۱۷. زەردێنەی هێلکە.
ئەم خواردنانە وەک لە سەرەوە باسمان کرد ئەوەی سەوزەیە ئەبێ بکوڵێ ئینجا بهارێ ، ئەوەی میوەیە ئەبێ بە عسارە بکرێ بە شەربەت.
ئامادەکردنی :
د. پشدەر عبدوڵڵا ئیسماعیل- پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە