08/01/2020
484 جار خوێنراوەتەوە
سوودەكانی بهپێ رۆشتن
پهیام
رۆشتنی ئاسای رۆژانە كاریگەرییەكی زۆر ئەرێنی هەیە
لەسەر تەندروستی لەش بە پێی زۆربەی توێژینەوەكان. ئەوبیر و باوەرە راست نییە كە هەندێك
كەس هەست دەكەن كە رۆشتنی ئاسایی هیچ سودێكی نی یە! لە سوودەكانی رۆشتن بە پێ:
ـ یارمەتی رێكخستنی كێشی لەش دەدات.
ـ كاریگەری زۆری هەیە لەسەر زیادكردنی بەرگری لەش
لە دژ تووشبوون بە نەخۆشیەكان و بە تایبەتیش نەخۆشیە درێژ خایەنەكان ئەگەر كەسەكە
بتوانێت رۆژانە ۳٠ـ٤٥ خوولەك رۆشتن بكات.
ـ یەكێكە لە فاكتەرە سەرەكیەكان بۆ كۆنترۆل
كردن و كەمكردنەوەی خەمۆكی و دڵەراوكێ چونكە رۆشتن بەتایبەتی لە ژینگەی دەرەوەدا دەبێتە
هۆی زیاتر دەردانی هۆرمۆنی دڵخۆشی.
ـ یارمەتی باشتر ئیش كردنی خانەكانی مێشك دەدات.
بە پێی توێژینەوەكان كاتێك لەپێش تاقیكرنەوەوە كەسەكان وەرزشیان كردوە، ئەنجامی
تاقیكردنەوەكەیان زۆر باشتر بووە وەك لە كاتەكانی تر.
ـ یارمەتی رێکخستنی ئاستی شەكر دەدات لە خوێندا
و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە كەم دەكاتەوە بە تایبەت لەو كەسانەی کە لە قۆناغی
پێش شەكرەدان.
دكتۆر ئهسرا كهمال شا محهمهد
بهكالۆريۆس
لهپزيشكی ههناوي و نەشتەرگەری گشتی
ماستەر لە زانستی خۆراك
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە