08/01/2020
604 جار خوێنراوەتەوە
كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێشوازیی كرد له وه‌فدێكی یۆنامی
هاوژین عومه‌ر ڕاوێژكاری سه‌رۆك كۆماری عێراق به ئاماده‌بوونی جیهانگیر ئه‌حمه‌د كارگێڕی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، پێشوازیی كرد له وه‌فدێكی یۆنامی كه پێكهاتبوو له مایرا كوپه‌رس و ساكار عومه‌ر ڕاوێژكارانی سیاسیی ڕێكخراوی یۆنامی.
له دیدارێكدا تیشك خرایه سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌ك، له‌وانه بارودۆخی سیاسیی عێراق، په‌یوه‌ندیی و كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، یاسای نوێی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، پڕۆژه‌یاسای چاكسازیی له هه‌رێمی كوردستان.
له دیداره‌كه‌دا هاوژین عومه‌ر دوای ئه‌وه‌ی ئاسته‌كانی ململانێی سیاسیی له عێراق باس كرد، گرفت و لایه‌نه نه‌رێنییه‌كانی یاسای نوێی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقیشی بۆ وه‌فده‌كه‌ی یۆنامی روون كرده‌وه. هاوكات باسی ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه ئیجابییانه‌شی كرد كه به‌ر له كۆتایی ساڵی 2019 له په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا روویان دا، كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌و رێككه‌وتن و لێكتێگه‌یشتنانه‌ش له پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2020ی عێراق ڕه‌نگ بده‌نه‌وه، هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌و لێكنزیكبوونه‌وه‌یه‌شی بۆ هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا به گشتی و به‌تایبه‌تیش سه‌رۆك كۆماری عێراق و پاشان لایه‌نه كوردییه‌كان گێڕایه‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە