07/01/2020
765 جار خوێنراوەتەوە
وێنه - ماوەی سێ مانگە ئاگری دارستانەکانی ئوسترالیا بەردەوامە
په‌یام
ماوەی سێ مانگە ئاگری دارستانەکانی ئوسترالیا بەردەوامە و تا ئێستا كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه.
به‌هۆی هاتنی وه‌رزی هاوین، به‌شێكی زۆری دارستانه‌كانی ئوستڕالیا وشك بوونه‌ته‌وه و سێ مانگ له‌مه‌وپێش ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه و تا ئێستاش ئاگری دارستانه‌كان كۆنترۆڵ نه‌كراوه، ئه‌مه‌ش چه‌ند پله‌یه‌ك، پله‌ی گه‌رمیی وڵاته‌كه‌ی به‌رز كردووه‌ته‌وه و دانیشتوانی ئوسترالیاشی به‌وه بێزار كردووه، كه تووشی هه‌ناسه‌بركێ ده‌بن.
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كانی ئه‌و وڵاته، بەهۆی ئاگره‌كەوە تاوەکو ئێستا 20 کەس مردوون و نیو ملیار ئاژەڵ سووتاون و هەزار و 500 خانووش داڕووخاون.
ئاگرەکە له ناوچەکانی نیو ساوز وێڵز و ڤیکتۆریا هه‌ڵیداوه و بەهۆی بەهێزی با نەتوانراوە کۆنتڕۆڵ بکرێت.
دەزگای کۆنتڕۆڵی ئاگری چیاکانی ئوسترالیا NSW ئاشکرایکردووە، شەش ملیۆن هێکتار زەوی سووتاوە و ئەمەش لە مێژووی ئوستراڵیا دەگمەنە.
ژینگەناسانی زانکۆی سیدنی لەبارەی سووتانی ئاژەڵی دارستانەکان رایانگەیاندووە، نزیکەی 500 ملیۆن ئاژەڵ سووتاون کە بەشێکان کوالا و کەنگەرە دەگمەنەکانی ئەو وڵاتەن.
هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە ئاشکرا نەکراوە، به‌پێی پێشبینییه‌كان ڕه‌نگه جگەرە یان هەورە بروسکە و ئاگری بە مەبەست هۆکاری ڕووداوه‌كه بن، بەڵام کەمی باران و وشکی دار و زەوییەکانیش، رێگا خۆشکەربوون بۆ تەشەنەسەندنی ئاگره‌كه.
70 هەزار ئاگر کوژێنەوە و خەڵکی خۆبەخش هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەن و ئوسترالیاش، بەشێک لە سوپاکەی بۆ هەمان مەبەست ناردووەتە دارستانەکان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە