06/01/2020
439 جار خوێنراوەتەوە
شهپۆلێکی بەفر بارین ناوچە شاخاویەکانی سۆران و چۆمان و رواندزی گرتۆتەوە
پهیام
شهپۆلێکی بەفر بارین ناوچە شاخاویەکانی سۆران و چۆمان و رواندزی گرتۆتەوە کە بەهۆیەوە لە چەند شوێنێک هاتوچۆ پەکی کەوت.
لە زینی وەرتی پەنجا سانتی مهتر بەفر باریوە و بەهۆیەوە ڕێگای سۆران رانیە داخرا، لەئێستادا تیمەکانی ڕاماڵینی بەفر لە کەرتی چواری سۆران سەرقاڵی پاککردنەوەن.
لە گوند و شاخەکانی ناحیەی حاجی ئۆمەران وناحیەی گەڵاڵە و ناحیەی سمیلان بەفرێکی زۆر باریوە، ناوچەکەی بەتەواوی سپی پۆش کردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە