06/01/2020 644 جار خوێنراوەتەوە

له‌كاتی گه‌شكه‌ی منداڵدا چی بكه‌ین؟

په‌یام

چەند ڕێنماییەک بۆ دایکان و باوکان لەبارەی چۆنیەتی چارەسەرکردنی گەشکە لە کاتی ڕوودانیدا:
لە کاتی گەشکەدا پێویستە چی بکەین؟
لە کاتی گەشکەدا پێویستە ئەو کارانە کە لە خوارەوە باسکراوە بیان کەین بۆ ئەوەی ڕێگری بکەین لە ئازاردان و برینداربوونی منداڵەکە:
۱- ئەگەر منداڵەکە بە وەستانەوە بوو یان لە شوێنێکی بەرز بوو پێویستە بە هێواشی و ووریاییەوە بیخەینە سەر ئەرزێکی تەخت و پارچە پەڕۆیەکی نەرم و تەخت بخەینە ژێر سەری.
۲- پێویستە هەموو شتێک کە لە دەوروبەریەتی لاببەین بۆ ئەوەی لە کاتی گەشکەدا زیان بە منداڵەکە نەگەیەنێت.
۳- هەوڵ بدە منداڵەکە بخەیتە سەرلا بۆئەوەی هەموو ئەو لیک و دەردراوانەی دەمی بێتە دەرەوە لە دەمی.
٤- پێویستە بە هیچ شێوەیەک فشار لەسەر لەشی منداڵەکە بەکار نەهێنیت، بەتایبەتی دەمی منداڵەکە چونکە لەوانەیە ببێتە هۆی شکانی ددان یان دەرچونی قۆڵی منداڵەکە.
٥- لە کاتی گەشکەدا نابێت منداڵەکە زۆر بجوڵێنیت یان سەرەوخوار بیگریت.
٦- لە کاتی گەشکەدا پێویستە بەووردی سەرنجی ئەو شتانە بدەیت بۆ ئەوەی بتوانیت دواتر بۆ پزیشکەکەی باس بکەیت:
ا- چۆنیەتی جوڵەی منداڵەکە لە کاتی گەشکەدا.
ب- گەشکەکە چەندی خایەند.
ج- پێش ئەوەی منداڵەکە گەشکە لێی بدات هەڵسوکەوتی منداڵەکە چۆن بوو.
د- یەکسەر دوای گەشکە منداڵەکە چی لێهات، خەوت بۆ ماوەیەک؟ میز و پیسایی کرد بە خۆیدا؟
ها- سەرنجی منداڵەکە بدە بزانە لە کاتی گەشکەکەدا تووشی هیچ برینداریەک بووە؟
لە دوای ئەوەی منداڵەکە گەشکەکەی وەستا پێویستە چی بکەین:
۱- ئەگەر لە کاتی گەشکەکە نەمان توانی بوو بیخەینە سەرلا ئەوە پێویستە دوای نەمانی گەشکەکە بیخەینە سەرلا.
۲- پێویستە جوان سەرنجی بدەین بۆ هەر برینداریەک.
۳- ئەگەر هەستت کرد هەناسەی بە گرانی بۆ ئەدرێت و شتێک لە ناو دەمی هەیە پێویستە زۆر بە ووریاییەوە پەنجە بخەیتە دەمیەوەو هەموو شتێکی ناو دەمی لاببەیت.
٤- ئەگەر هەستت کرد جلەکانی تەسکەو فشار لەسەر مل و قەدی دروست ئەکەن پێویستە بۆی فراوان بکەیت .
٥- نابێ هیچ خواردن و خواردنەوەیەک بدەیتە منداڵەکەکەت تا دڵنیا ئەبیت لەوەی کە هۆشی بە تەواوی گەڕاوەتەوە.
٦- لەگەڵ منداڵەکەت بمێنەرەوە تا دڵنیا ئەبیت کە هۆشی بە تەواوی گەڕاوەتەوە.
بە هیوای سەلامەتی منداڵە چاو گەشەکان.

       د.پشدەر عبداللە اسماعیل
پزیشکی پسپۆری نەخۆشیەکانی منداڵان


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 3 هەفتە

    دوو ملیار كەس لە جیهاندا لە ئاوی خواردنەوەی خاوێن بێبەشن

  • 09/08/2026

    جو بایدن بە دەست شێرپەنجەوە دەناڵێنێت و بۆ ئێسكەكانی تەشەنەی سەندووە

  • 07/08/2026

    ژمارەی تووشبووانی ئیبۆلا لە كۆنگۆ چوار هەزار كەسى تێپەڕاند

  • 20/06/2026

    "مێشوولە لەڕێگەی بۆنی جەستە و هەناسەوە قوربانییەكانی هەڵدەبژێرێت"

  • 23/05/2026

    بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی ئیبۆلا لە كۆنگۆ گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار

  • 10/05/2026

    تەندروستی جیهانی: ڤایرۆسی هانتا مەترسى کەمى هەیە و هاوشێوەى كۆرۆنا نییە

  • 09/05/2026

    ئیسپانیا گەشتیارانی كەشتییەكی تووشبوو بە ڤایرۆسی هانتا كەرەنتینە دەكات

  • 09/05/2026

    ڤایرۆسی هانتا کە تائێستا پێكوتەی نییە، لەسەر كەشتییەكی گەشتیارى هۆڵەندی دەرکەوتووە

سەرەتا