05/01/2020 572 جار خوێنراوەتەوە

كۆمه‌ڵی ئیسلامیی په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی هه‌ردوو حكومه‌تی ئێران و عێراق كرد

په‌یام

به‌هۆی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی عێراق، كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان په‌یامێكی ماته‌مینی ئاڕاسته‌ی هه‌ردوو حكومه‌تی ئێران و عێراق ده‌كات، كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی.

بسم الله الرحمن الرحیم

كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان زۆر نیگه‌رانه‌ له‌ ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق، به‌تایبه‌ت دوا په‌ره‌سه‌ندن و پێشهاته‌كانی، به‌ هێرشكردنه‌ سه‌رو كوشتنی هه‌ردوو كه‌سایه‌تی ناوداری كاریگه‌ر: قاسم سوله‌یمانی و، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ عێراق و هاوه‌ڵانیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی خاكی عێراقه‌، وێڕای ئه‌وه‌ی ده‌بێته‌ هۆی په‌ره‌سه‌ندن و ئاڵۆزیی زیاتر له‌ناوچه‌كه‌دا به‌گشتی و له‌ نێوان ئه‌مریكاو ئێراندا به‌تایبه‌ت، كه‌ باجه‌كه‌شی گه‌لانی ناوچه‌كه‌ به‌ گشتی و گه‌لی عێراق به‌تایبه‌تی ده‌یدات.

به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ كه‌سوكار و نزیكانی هه‌ردووك كه‌سایه‌تی و هه‌ردووك حكومه‌تی فیدراڵی عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ین.
ئێمه‌ له‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ده‌خوازین هه‌ڵوێست و كاردانه‌وه‌كان نه‌بنه‌ هۆی ئاڵۆزبوون و گرژیی زیاتری بارودۆخی ناوچه‌كه‌ به‌ گشتی و عێراق به‌ تایبه‌تی و، وه‌ تاكو ده‌كرێت به‌ حیكمه‌ته‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه‌ نوێیه‌ بكرێت و كێشه‌و گرفته‌كان به‌ گفتوگۆو حیوار چاره‌سه‌ر بكرێت.


ئه‌نجومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان
5/1/2020

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    رێكخراوی خوشكان بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كه‌ناڵی په‌یام ده‌كات

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌ دووساڵی ڕابردوودا فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ به‌رگری له‌ ماف و ئازادییه‌كانی خه‌ڵك كردووه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌ولێر.. تاقیكردنەوە لە پەرتووكێكی تایبەت بە ژیاننامەی پێغەمبەر (د.خ) بۆ 120 گەنج سازكرا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌ولێر.. ئه‌میری كۆمه‌ڵ پێشوازیی كرد له‌ سكرتارییه‌تی ڕێكخراوی خوشكانی ئیسلامیی

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌ولێر.. مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌وه‌فدێكی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان ده‌كات

  • پێش 2 هەفتە

    مەڵبەندی گەرمیانی كۆمەڵی ئیسلامی خولێكی هۆشیاری تەكنەلۆژیای بۆ كارگێڕ و ئەندامانی كردەوە

  • پێش 2 هەفتە

    ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ فڕاكسیۆنی كۆمه‌ڵ و لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌دا به‌ جیا كۆبووه‌وه‌

  • پێش 2 هەفتە

    گەورەترین فڕاكسیۆنی ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەمانی كورستان سه‌ردانی تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵی كرد

سەرەتا