پێش 2 هەفتە 137 جار خوێنراوەتەوە

ئاماره‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی ئینیستاگرام

په‌یام

تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینیتاگرام وه‌ك تۆڕێكی به‌رفراوانی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ زیاتر له‌ 700 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری هه‌یه‌، ڕۆژانه‌ چه‌ندین وێنه‌ و ڤیدیۆی تێدا بڵاو ده‌كرێته‌وه‌، به‌مه‌ش چه‌ندین ژماره‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ری له‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه‌ و ڤیدیۆدا تۆمار كردووه‌.

له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینیستاگرام:

مانگانه‌ زیاتر له‌ یه‌ك بلیۆن كه‌س چالاكی له‌ ئینیستاگرام ئه‌نجام ده‌دات.

ڕۆژی 500 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر چالاكی له ‌ئینیستاگرام ده‌كات.

ڕۆژانه‌ 400 ملیۆن كه‌س له‌ ستۆری چالاكی ده‌كات‌.

هه‌تائێستا 50 بلیۆن وێنه‌ له‌ ئینیستاگرام بڵاو كراوه‌ته‌وه‌.

25 ملیۆن كاری بازرگانی اه‌ ئینیستاگرامدا ئه‌نجام ئه‌درێت.

هه‌تائێستا 4.2 بلیۆن لایك كراوه‌.

ڕۆژانه‌ زیاتر له‌ 100 ملیۆن ڤیدیۆ و وێنه‌ بڵاو ده‌كرێته‌وه.‌

دابه‌شبوونی به‌كارهێنه‌ران

%68ی به‌كارهێنه‌رانی ئینیستاگرام له‌ ڕه‌گه‌زی مێن.
%80 ی به‌كارهێنه‌ران له‌ ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌ كانی ئه‌مریكان ده‌ژین.‌
%32 ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئینته‌رنێت به‌كارده‌هێنن ئینیستاگرامیان هه‌یه‌.
%59 ی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت  كه‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان 18 بۆ 29 ساڵدایه‌ ئینیستاگرامیان هه‌یه‌، هه‌روه‌ها %33ی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت  ته‌مه‌نیان له‌نێوان 30 بۆ 49 ساڵیدایه‌ ئینیستاگرامیان هه‌یه‌.
%38 له‌ڕه‌گه‌زی مێ كه‌به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێتن ئینیستاگرامیان هه‌یه‌ و %26ی پیاوانه‌ی كه‌ ئینته‌رنێتیان هه‌یه‌ ئینیستاگرامیشیشیان هه‌یه‌.
%72ی به‌كارهێنه‌رانی ئینیستاگرام ته‌مه‌نیان له‌نێوان 13 بۆ 19 ساڵیدایه‌،
ئینیستاگرام یه‌كێكه‌ له تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ فراوانه‌كان كه‌ ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی زیاتر له‌ 700 ملیۆن كه‌سه‌ و له‌ساڵی 2010 وه‌ دروستكراوه‌، له‌ئێستادا كۆمپانیای فه‌یسبووك خاوه‌نداریه‌تی ده‌كات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    باشترین به‌رنامه‌ بۆ پاراستنی كۆمپیوته‌ر له‌ڤایرۆس

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گرفته‌كانی ته‌كنه‌لۆجیای سه‌ربازی وڵاتانی ناتۆ ئاشكرابوو

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دەسەڵاتی بەرنامەکان لە مۆبایەلەکاندا و پرۆگرامی فه‌یس ئه‌پ

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هواوی یه‌ك هه‌نگاوی ماوه‌ بۆ به‌رهه‌م هێنانی سیسته‌می جێگره‌وه‌ی ئه‌ندرۆید

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئوسترالیا... فڕۆكه‌ی ته‌كسی تاقی ده‌كرێته‌وه‌

  • پێش 1 هەفتە

    باشترین ڕێگا بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی پاتری مۆبایل

  • پێش 1 هەفتە

    چۆن فەیسبوکەکەت پارێزراوتر ئەکەیت؟

  • پێش 1 هەفتە

    ئایا فه‌یسبووك ده‌توانێت مێشكی ئێمه‌ بخوێنیته‌وه‌ یان نا ؟

سەرەتا