04/01/2020
644 جار خوێنراوەتەوە
پهتای وهرزی چییه؟
پهیام
پەتایەكی وەرزییە و لە وەرزە ساردەكان (پایز و زستان) دا روودەدات.
بەهۆی ڤایرۆسەوە لە منداڵانی تهمهن خوار 6 ساڵ و زۆرترە و و لە كەسانی پێگەیشتوو و گەورەشدا ڕوودەدات، واتە لە هەموو كەس و هەموو تەمەنێكدا ئەگەری توشبوون بەم پەتایە هەیە، و هەر مرۆڤێك لەوانەیە لەساڵێكدا دوو بۆ سێ جار توشی پەتای وەرزی ببێت.
بەگشتی نەخۆشییەكە ماوەی 7- 10 ڕۆژ دەخایانیت و پاشان سوڕی نەخۆشییەكە تەواو دەبێت.
نیشانەكانی توشبوون بە پەتای وەرزی:
- لووت گیران
- تەڕی لوت (ڕەنگی زەرد یان سەوز)
- پژمە
- ئازاری قورگ
- كۆكە
- ئازاری ماسولكەكانی لەش
- سەرئێشە
- بەرزبوونەوەی پلەی گەمی لەش (تا)
هۆكارەكانی توشبوون بەم نەخۆشییە:
بەهۆی ڤایرۆسێكەوە توش دەبێت كە پێی دەوترێت (Rhino Virus) كە دەگوازرێتەوە بۆ كەسی نەخۆش لە ڕێگەی دەم، لوت، چاو.
ڕێگای گواستنەوە:
لەرێگەی هەواوە ڤایرۆسەكە بڵاودەبێتەوە لە كەسێكی توشبوەوە لە كاتی قسەكردن و پژمین و كۆكەوە، هەروەها لەڕێگەی بەركەوتنی دەستەكانەوە وەك لە كاتی تەوقەكردندا.
ماكەكانی پەتای وەرزی:
لە دەرەنجامی توشبوون بەم پەتایەوە ئەگەری ئەوە هەیە كە چەند نەخۆشی و حاڵەتیكی تر سەرهەڵبدەن لە كەسی توشبوودا، كە دەكریت بەلایەنە خراپەكانی یاخود ماكەكانی پەتای وەرزی ناوببرێن، ئەوانیش بریتین لـە:
هەوكردنی گوێی ناوەڕاست كە بە ئازاری گوێ و تا و تەڕی لوت دەردەكەوێت.
هەوكردنی گرفانەكانی لوت.
هەوكردنی قورگ (گەروو).
هەوكردنی بۆرییەكانی هەواو سییەكان.
لە چ كاتێكدا پێویستە سەردانی پزیشكی پسپۆر بكرێت؟
لە مناڵاندا لە كاتی ئەم نیشانانەی خوارەوەدا:
بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی زیاتر لە 38 پلە، بە تایبەت لە مناڵی ساوادا.
سەرئێشە .!
كۆكەی زۆر.
ئازاری گوێ.
كەمبوونەوەی هوشیاری نەخۆشەكە.
لە كەسانی گەورە و پێگەیشتوودا:
بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی زیاتر لە 38.5 و بۆماوەی زیاتر لە 5 ڕۆژ.
تەنگەنەفەسی ( هەناسەتوندی).
سەرئێشە.
ئازاری قورگ.
ئازاری گرفانەكانی لوت (جیوب).
رێگاكانی خۆپاراستن لە پەتای وەرزی:
دەست شوشتن.
بەكارهێنانی كلێنیكس بە تایبەت لەكاتی كۆكە و پژمەدا، وە فرێ دانیان لە شوینی تایبەت و دەست شووشتن دوای فرێدان.
بەكارنەهێنانی كەل و پەلی كەسانی توشبوو.
نزیك نەبوونەوەی زۆر لەكەسی توشبوو.
پاكژراگرتنی كەلوپەلی ناوماڵ (خاولی و چەرچەفی) كەسی توشبوو.
بایەخدان بە تەندروستی بە ئەنجامدانی وەرزش و خواردنی خۆراكی خاوین و تەندروست، هەروەها پشوودان و مانەوە لە ماڵەوە لەكاتی توشبوون دا.
بە هیوای تەندروستی بۆ هەمووان.
د. ئەیوب باقر
پزیشكی پسپۆڕی قورگ و لوت و گوێ
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە