29/12/2019 1779 جار خوێنراوەتەوە

پێش ئەوەی بەشوویان بدەن، کچەکانتان ئامادەی شووکردن بکەن

دكتۆر هێمن خورشید

پەیامێکی کورت بۆ دایکان و باوکان!

خەریکە ڕێژەی جیابوونەوە لە ڕێژەی هاوسەرگیری نزیک دەبێتەوە، نەوەی نوێ بە کوڕ و کچەوە، ئاگایان لە ئەرکەکانیان نییە و هەموویان داوای ماف دەکەن، کیژی ئەمڕۆ زۆر خراپ لە ژیانی ژن ومێردی تێگەیشتووە، پێویستە لە ئەلف وبێوە پێناسەی ئەو ژیانەی بۆ بکرێت.

کچان دەبێت تێبگەینرێن، ژیانی دوای زەماوەند پڕپڕە لە بەرپرسیارەتی و هەنگاوێکە بەرەو گەورەبوون، نەک منداڵبوونەوە و نازونووز!

کچ دوای زەماوەند:

- دەبێت بە کابان، چێشت لێ دەنێت، ماڵ ڕێک دەخات، میوان بەڕێ دەخات.
- دەبێت بە ژن، بۆڵەبۆڵی پیاوی لەسەر زیاد دەبێت، دڵڕاگرتنی مێردی دەکەوێتە سەرشان، بەدەمەوەبوون و خزمەتکردنی مێرد دەبێتە بەشێک لە ئەرکەکانی.
- دەبێت بە دایک، گریانی نیوەشەوی منداڵ خەوی لە چاو دەتارێنێت، شیردان و پاککردنەوەی زارۆی بۆ زیاد دەبێت، پەروەردەکردنی منداڵ دەبێتە بەشێکی گەورەی ئەرکەکانی.

کچان پێویستە فێر بکرێن، هاوسەرگیری:
- هەمووی مانگی هەنگوینی نییە، هەر تەنیا مانگێکی هەنگوینه، نە زیاتر.
- هەمووی خۆبادان و خۆنیشاندان و وێنەبڵاوکردنەوەی تەک مێردی تازە نییە، ئەوە وەک خەوێکی زۆر کورت تێدەپەڕێت.
- هەمووی گەشت و گەڕان و تریقوهوڕی خەنینە و شنینەوە نییە.
- هەمووی لێوسوورکردن و ماکیاژ و سناپ نییە.

زۆر گرنگە تێبگەیندرێن ژیانی ژن ومێردایەتی لە ژووری نووستن و ماچومووچدا کورت نابێتەوە!

زۆرێک لە کچان لە فیلمە ڕۆمانسییەکانەوە دەڕواننە ژیانی هاوسەرداری، کە خەیاڵێکی خۆش زیاتر نین.

هەر کچێک - هەڵبەت هەر کوڕێکیش- بە خەیاڵی ئەو خاڵانەی سەرەوەوە هاوسەرگیری بکات، زۆر نابات لووتی بە بەردی ئەلحەددا دەتەقێت و هەر دە پەنجەکەی دەگەستێت و لە گێژاوێکدا گیر دەکات، نازانێت چۆن لێی دەرباز بێت.
کچێک نەزانێت ڕێز لە مێرد بگرێت، نکارێت چێشت لێ بنێت، ئادابی میوانداری و بەخێرهێنان و خزمەتکردنی میوان فێر نەبووبێت، چی لە شووکردن داوە؟ ئەو جۆرە کیژە هاوسەرگیری تەنیا بە زرمەزلێ و سەرجێیکردن تێگەیشتوون، کە زۆر نابات لەویش بێزار دەبن!

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 06/05/2024

    پزیشکێکی پسپۆڕی دەرونی: تۆ دەتوانیت ڕێگری بکەیت لە خۆکوژی

  • 25/03/2024

    چۆن هاوکاری توشبووان بە نەخۆشی دەروونی بکەین؟

  • 11/02/2024

    رێنمایی بۆ خەوێکی تەندروست

  • 23/08/2023

    چۆن منداڵەکانمان بپارێزین لە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان

  • 20/07/2023

    چی کاتێک پێویستە سەردانی پزیشکی دەروونی بکەیت؟

  • 12/06/2023

    زیاترله‌ سێیه‌كی گه‌نجانی‌ ئه‌ڵمانیا توندوتیژییان دژی‌ ژنان ئه‌نجامداوه‌

  • 09/01/2023

    چۆن مامەڵە لە گەڵ منداڵان لە قۆناغی باخچەی ساوایان بکەین؟

  • 03/12/2022

    ئەنجامدانى توندوتیژی دژی ئافره‌تان خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ی بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

سەرەتا