26/12/2019
657 جار خوێنراوەتەوە
ڤیدیۆ.. باڵیۆزی یەكێك لە وڵاتانی ئەمریكای باكوور كەلوپەلی هەرزانبەها دەدزێت
پهیام
باڵیۆزی یەكێك لە وڵاتانی ئەمریكای باكوور تووشی نەخۆشییەك بووە كە بەهۆیەوە كەلوپەلی سادە و هەرزانبەها دەدزێت.
وەك لە ڤیدیۆییەكەدا دیارە، 26ی مانگی 10ی ئەمساڵ، لە پێشەنگایەكی كتێبدا لە بۆینس ئایرسی پایتەختی ئەرژەنتین، ((ڕیكاردۆ فالێرۆ)) هەوڵ دەدات كتێبێك كە نرخەكەی تەنها 10 دۆلارە، بدزێتو دەیخاتە نێو پەڕەكانی ئەو ڕۆژنامەیەوە كە بە دەستیەوەیەتی، بەو هۆیەوە داوای دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی كرد و وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەیشی داواكەی پەسەند كرد.
هەرچەندە باڵیۆزەكەی مەكسیك هۆكاری ئەو ڕووداوە بۆ كێشەیەكی تەندروستی خۆی دەگێڕێتەوە، بەڵام ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان لە ئەرژەنتینەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن تۆمەتی دزی كە پاڵ دراوەتە (ڕیكاردۆ) تەنها پەیوەندی بەو كتێبەوە نییە، 10ی ئەم مانگەش، لە بازاڕێكی فڕۆكەخانەی (بۆینس ئایرس) كراسێكی، دزیوە.
لای خۆیەوە، (مارشیلۆ ئیبرارد) وەزیری دەرەوەی مەسكیك لەو بارەوە لە تویتەر نووسی: (ڕیكاردۆ ڤالێرۆ) پیاوێكی گەورەیە و ئێستا لەژێر چاودێری چارەسەری مێشكدایە، هیوای چاكبوونەوەی بە پەلەی بۆ دەخوازین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە