18/12/2019
989 جار خوێنراوەتەوە
چۆن ببین بەخاوەنی کاری خۆمان؟
پهیام
شیلان
حهمه - راهێنهر و راوێژکاری دەروونی و خێزانی
زۆر بەی کاتەکان ئێمە سەرقاڵی ئەوەین ببین
بە خاوەن کاری خۆمان، زۆر کەس دەلێن ھەتا کاری خۆتت نەبێت ناتوانیت دارای باش
بەدەست بھێنیت.
باسەکە لێرەوە دەست پێدەکات..!
چۆن ببین بە خاوەن کاری خۆمان ؟
چەند کەس بۆتە خاوەن کاری خۆی و دروست بوە
لە ئێستادا ؟
ئەو پێویستیانە چین بۆ دەست پێکردن بە کاری
خۆت ؟
سەرەتا
١- پێویستە حەزەکەت بدۆزیتەوە و کاری جدی
لەسەر خۆت بکەیت و لە سەداسەد خۆت یەکلای بکەیتەوە بۆ ئەو حەزەت ھەتا دەتوانیت خۆت
بەھێز بکە لە بوارەکەدا ببە بە خاوەنی بیرۆکەی خۆت و کاری لەسەربکە.
٢- پێویستی خەڵک بدۆزەرەوە و ووردە ووردە
خۆتی بۆ ئامادەبکە.
3- پەلەمەکە و زۆرینەی کاتەکانی خۆت بکە بە
ئامادەکاری بۆ دەست پێکردنی کارەکەت.
٤- پێداویستی کارەکە چین ریزبەندی بۆ بکە
لە گەورەترین ھەتا بچوکترین.
٥- ھەمو ئەگەرەکان دەست نیشان بکە و رێگای
چارەسەری بۆ دیاری بکە
بڕیاربدە و دەست پێبکە و پشت بەخوای گەورە ببەستە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە